وێنە؛ خانەى راپەڕاندن و جڤاتى گشتى کۆبونەوە

03/11/2019

خانەى راپەڕاندن و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى و بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کۆبونەوە.

ئەمڕۆ شەممە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی جڤاتی گشتی بزوتەنەوەی گۆڕانیان کرد و لە کۆبوەیەکدا تاوتوێى دۆخى سیاسى و چەند پرسێکى ناوخۆى کرا.

لەوبارەیەوە عەدنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بە (سبەى) راگەیاند؛ لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێى دۆخی سیاسی و ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و هەنگاوەکانی داهاتو بۆ خۆڕێکخستەنەوە و بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کران.

سلێمانى/ بڕیار نامیق

 

 


هەواڵی زیاتر