سەرچاوەی سروشتی سوریاو رۆژئاوای کوردستان

16/11/2019

رۆژئاوای کوردستان، ناوچەیەکی دەوڵەمەندی نەوت و گازە لە سوریا، بۆیە چەند ململانێ سیاسی و ناوچەییەکان کاریگەرییان لەسەر ئەو بەشەی کوردستان هەیە، ئەوەندە سامانە سروشتییەکەی رۆڵی هەیە لە ئایندەیدا.

بەپێی راپۆرتێکی گۆشەی ئابوریی، ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سوریا دیموکرات تێکڕای (65-70%)ی یەدەگی نەوتی سوریا پێکدەهێنێت، ناوچەکە دەوڵەمەندیشە بە یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتی.
ژوری توێژینەوەی سیاسی پشتی بە زانیارییەکانی ئاژانسی زانیاری وزە دەربارەی نەوت و گازی سوریا بەستوە و لەسەر زاری جەنراڵ مەک ماستەر، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە کە ئەو ناوچەیەی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا هێزەکانی سوریای دیموکراتی لێیە (65%-70%) سەرچاوە سروشتیەکانی نەوت و گازی سوریای تیادا کۆبوەتەوە.

ئەو بەرپرسە وتویەتی:  مەبەستە سەرەکیەکەی ئەردۆغان تەنها داگیرکردنی ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستبگرێت بەسەر ئەو سامانە سروشتیانەدا، چونکە تورکیا ساڵانە بایی نزیکەی (50-60) ملیار دۆلار  وزە دەکڕێت، ئەمەش بەشێکی گەورە لە بودجە و توانای داریی تورکیا بۆ خۆیی دەبات .

هەروەک یەدەگی نەوتی سوریا (5.2) ملیار بەرمیل نەوتە و (8.5) تریلیۆن پێ سێجا گازی سروشتییە، زۆربەی یەدەگی نەوت و گازەکەی دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژهەڵاتی فوراتەوە، کە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەگرێتەوە کە هاوسنورە لەگەڵ عێراق و تورکیادا.

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەکە کلیک لەو لینکەی خوارەوە بکە:
کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر