شەماڵ عەبدولوەفا: یەکهەڵوێستى کورد گرنگە

26/11/2019

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دواى کۆبونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم، رایدەگەیەنێت؛ یەکهەڵوێستى کورد بەرامبەر روداوەکانى عێراق و ناوچەکە گرنگە.

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دواى کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچو، لە لێدوانێکدا بۆ (سبەی) وتى:"کۆبونەوەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدەی سەرۆکایەتی هەرێم زۆر باش بو، گرنگە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە بەرامبەر روداوەکانی چواردەور و عێراق و ناوچەکە یەکهەڵوێست بن".

ئاماژەى بەوەشکرد کە لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی روداوەکانی عێراق کران، لەوانەش پرسی دەستور و بودجە و نەوت و دروستکردنى هاوپەیمانێتى فراکسیۆنە کوردستانییەکان.

شەماڵ عەبدولوەفا وتیشی: لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم باسی لە رۆڵ و پێگە و کاریگەری نەوشیروان مستەفا کردو و ئاماژەی بەوەکرد کە لەناو یەکێتیشدا تاکە مەرجەعی ئەو بوە، هەروەک وتی" مرۆڤ لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا هەڵە دەکات، بۆیە هەر هەڵەیەکم بەرامبەر بە هاوڕێکانم و ئێوە کردبێت، داوای لێبوردن دەکەم".

سلێمانى/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر