بزوتنەوەی گۆڕان: پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان وەڵامدەرەوەی خواستی خۆپشاندەران نیە

01/12/2019

بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی ئەو بڕگانەی لە پڕۆژە یاسای هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، ئەمڕۆ لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدرا.

كۆبونەوەكە بە ئامادەبونی سکرتایەتی کاروباری ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەھاوبەشی لەگەڵ ژورە پەیوەندیدارەکان و فرکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچو.

لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: ئەو پڕۆژە یاسایەی ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر دەکرێ، وەڵامدەرەوەی خواستی خۆپیشاندەرانی عێراق نیە و لەگەڵ خواستەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان نایەتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایە ئەو پڕۆژەیاسایە بەهیج شێوەیەک کێشەکانی رابردوی پڕۆسەی ھەڵبژاردن چارەسەر ناکات و بە پێویستی دەزانێت؛ فراکسیۆنەکانی کورد دیدیکی ھاوبەشیان ھەبێ بۆ پەسەندکردنی یاساکە، بەشێوەیەک لە قەبارەی کورد کەم نەکاتەوە و بۆ ناوچە جێناکۆکەکان زیانی نەبێ.


هەواڵی زیاتر