شاندی ژوری ھەڵبژاردن و پەیجووری سەردانی مەکۆی کفریان کرد

12/12/2019


رۆژی چوارشەمە کاتژمێر ١٠:٣٠ ی بەیانی لە ھۆڵی شارەزا شاندێکی ژووری ھەڵبژاردن و پەیجووری لەگه‌ڵ ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە چەند چرکەیەک وەستان بۆ رۆحی شەھیدان و ره‌وانشاد نەوشیروان مسته‌فا، پاشان باژێڕوانێ کفری بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کرد.
دواتر زمناکۆ جەلال رێکخەری ژوری ھەڵبژاردن کورتەیەکی لەسەر دۆخی سیاسی عیراق و کوردستان باسکرد و تەوەری گرنگ لەسەر خۆڕێکخستنەوە و نوێبوونەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنفراسی نیشتیمانی و کۆنفراسی ناوخۆیی بوو.
پاشان عەبدوڵای شەھیدان وەک نوێنەری ژووری پەیجووری وردەکاری ئاماری مەکۆکانی خستە روو و ئامادەبوانیش چێکی ئامارەکانیان کرد و بە سەرنج و پرسیار و ڕەخنە لەسەر ئەدای حکومەتە خۆجێەکان و پشکەکانی گۆڕان و بەوردی گفتوگۆ لەو بارەیەوە کرا کە لیژنەیەک ھەیە لە مەکۆی سەرەکی بۆ پرسی ھەڵسەنگاندن و گۆڕانکاری لەو پشکانە.
 لەکۆتایدا سوپاسی ئەنجوومەنی قەزای کفری کرا کە بەسەرکەوتووی کارەکانی ڕاپەڕاندووە و دەستخۆشی لە ھەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان کرا کە سەرەڕای ھەموو ئاڵنگاریەکان کارەکانیان بە باشی ئەنجام داوە.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌ رێکخستنەوەی بازنەی جەبارە و لیژنەکە لەگەڵ بەشێک لەھەڵسوراونی جەبارە کۆبونەوە بەمەبەستی تاوتوێی خۆڕێکخستنەوەیان.


هەواڵی زیاتر