سێبور خالید: بەردەوام دەبم لە بەگژدا چونەوەى دەسەڵاتى ستەمکار
22/09/2018
کاندیدى ژمارە (67)ى لیستى
ژمارە (148)ى گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکى کوردستان شایستەى ژیانێکى باشترن
لەو کولە مەرگیەى دەسەڵات بۆى رەخساندون، بۆیە بەردەوام دەبێت لە بەگژدا چونەوەى دەسەڵاتى
ستەمکار.
سێبور خالید مەنتیک کاندیدى
ژمارە (67)ى لیستى ژمارە (148)ى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پەرلەمانى کوردستان بەڵێن
دەدات وەک گەنجێکى ئازا و بوێر لە سەر ئامانج و رێبازەکەى نەوشیروان مستەفا
بەردەوام دەبێت لە بەگژداچونەوەى ئەو دەسەڵاتە ستەمکارەى لە کوردستاندا هەیە.
کاندیدى ژمارە (67)ى گۆڕان
دەڵێت: "خەڵکى کوردستان شایەتى ژیانێکى شایستەترن لەو ژیانە کولەمەرگیەى چەندین
ساڵە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەسەرتاندا سەپێندراوە و هەمو مافێکتان پێشێلکراوە و توشى
دەیان جۆر نەهامەتى و سەخیتى ژیان بونەتەوە".
سێبور خالید داوا دەکات
لەپێناو بەگژداچونەوەى دەسەڵاتى ستەمکاردا دەنگ بە کاندیدى ژمارە (67)ى گۆڕان بدەن.
.
.