رێنماییە بنەڕەتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
18/12/2019
رێنماییە بنەڕەتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (١)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی بازنە
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٢)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی رایەڵە
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٣)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی قەزا
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٤)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەندەران
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٥)
بۆ پێکهێنانی
(جڤاتی نیشتمانی) ی بزوتنەوەی گۆڕان
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٦)
بۆ پێکهێنانی
(جڤاتی گشتی) بزوتنەوەی گۆڕان
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (١)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی (دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی بازنە
مادەی یەکەم:
پێناسەی بازنه
یەکەم، بازنه یەکەی رێکخراوەیی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەیوەندی لە
گەڵ دەنگدەران و بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی کوردستان و عیراق دا.
دوەم، سنوری کاری بازنە بە دو جۆر دیاری ئەکرێ:
دوەم – ١: سنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بە پێی نەخشەی ئیداری عیراق.
دوەم – ٢: سنوری جوگرافی ناوهندی تۆمارکردنی دهنگدان بە پێی نەخشەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
سێیەم، ههمو بازنهیهک بۆ ناسینهوه و جیاکردنهوهیان له یهکتری
ناوێکی تایبهت و ژمارهیهکی تایبهت به خۆی ئهبێ. ئهشێ به ههمان ناو
و ژمارهی ئهو گوند، ناحیە، گهڕهک، قوتابخانهیەوه بێ که بنکهی
تۆماری دهنگدهرانی لێ بوه
مادەی دوەم:
دیاریکردنی ژمارەی بازنەکان
یەکەم، قەزاکانی پارێزگاکانی کوردستان بە گوێرەی رێژەی دانیشتوان دابەشکراون بۆ سێ پلەی شارەوانی: پلەی (ئەلف) و (بێ) و (جیم).
دوەم، بزوتنەوەی گۆران لە پۆلێنکردنی ئەنجومەنەکانی قەزاکان دا پێڕەوەی هەمان دابەشکردنی کردوە.
سێیەم، ژمارەی بازنەکان بە پێی پۆلێنکردنی شارەکان دیاری ئەکرێن.
مادەی سێیەم:
پێکهاتەی ئەنجومەنی بازنە
ئهنجومهنی بازنه پێکدێ له:
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەر
یەکەم – ١: بازنهوان، سهرپهرشتی ئهنجومهنی بازنه ئهکا.
یەکەم – ٢: سکرتێری بازنه. کات و شوێنی کۆبونهوهی ئهنجومهن رێک ئهخا و
ئهندامهکانی لێ ئاگادار ئهکا. کۆنوسی کۆبونهوهکان ئاماده ئهکا.
لیستی ناوی ههڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئهپارێزێ.
یەکەم – ٣: بهڕێوهبهری کارگێڕی. بهرپرسه له کاروباری دارایی و پێویستیه لۆجستیهکانی بازنهکهی.
دوەم، نوێنەری ئافرەتان
سێیەم، بنکهوانهکان، سهرپهرشتی ئهنجومهنی بنکه جیاوازهکانی سنوری
ناوهندی تۆمارکردنی دهنگدهران (مرکز تسجیل الناخبین) ی سهردهمی
ههڵبژاردن ئهکهن. ژمارهی بنکهوانهکانی ناو بازنه به پێی جیاوازی
ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان جیاوازە.
چوارەم، پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن سێ کەسی یەکەم لە ریزبەندی هەڵبژێردراوەکان دا ئەبنە دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی چوارەم:
کۆبونهوهی بازنه
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی
لایهنی کهم ههفتهی جارێک و ههر رۆژێکیش پێویستی کرد کۆ ئهبێتهوه.
دوەم، ئهنجومهنی بازنه بۆ ئاگاداری له ئاڵوگۆڕی دۆخی ناوچهکهی و ههڵسهنگاندنی کاروبارهکانی مانگی جارێک کۆ ئەبێتەوە.
سێیەم، بازنهوان، لە کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجومەنی قەزادا نوێنهرایهتی
بازنهکهی ئهکا. ئەشێ لە بری بازنەوان هەر ئەندامێکی تری دەستەی
بەڕێوەبەر (یا ئەنجومەن) بەشدار بێ.
چوارەم، ئەنجومەنی بازنە له دۆخی ئاسایی دا له "مهکۆی بزوتنهوهی
گۆڕان" دا بۆ راپهڕاندنی کارهکانی جێگهیهکی تایبهت به خۆی ئهبێ و،
له کاتی پێویست دا، به تایبهتی له کاتی ههڵبژاردن دا، بۆی ههیه بنکە
و بارهگا بکاتهوه.
مادەی پێنجەم:
ئەرکەکانی بازنه
یەکەم، راگرتنی پێوهندی بهردهوام له گهڵ دانیشتوانی بازنهکهدا به:
بهشداری پرسه، بهشداری شایی و شهکراو، بڵاوکردنهوهی
راگهیهنراوهکانی گۆڕان، بهستنی کۆڕ و کۆبونهوه، سازکردنی ئاههنگ له
بۆنه نهتهوهییهکان دا، سهیرانی به کۆمهڵی گهڕهک یان پیشهیی،
هاندانی گهنجهکان بۆ پێکهێنانی تیپی وهرزش و هونهر، یان ههر
چالاکیهکی کۆمهڵایهتی تر.
دوەم، پێشنیارکردنی ناوی کاندید بۆ ههر ههڵبژاردنێکی (پارلهمان، پارێزگا، شارهوانی ...) که ئهنجام ئهدرێ.
سێیەم، به هاوکاری بنکهکان و وێستگەکان و گروپهکانی پشتیوانی ژمارهی
پێویستی ههڵسوڕاو بۆ راهێنانی بریکاری وێستگهکان و بانگهشهی ههڵبژاردن
ئاماده ئهکا.
چوارەم، ئاگادارکردنی بەڕێوەبەری میدیای ئهنجومهنی قەزا له ههر روداوێک کە له سنوری بازنهکهیاندا ئهقهومێ.
مادەی شەشەم:
رێکخستنی تۆماری دەنگدەران
یەکەم، ژوری پەیجوری بەرپرسە لە رێکخستنی تۆماری دەنگدەران.
دوەم، تەنیا ئەوهەڵسوڕاوانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا نوسراوە لە پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم، ئەو هەڵسوڕاوانەی لەم قۆناغەی هەڵبژاردن دا ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا ئەنوسرێ بریتین لە:
سێیەم - ١: ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیستا.
سێیەم - ٢: بازنەوانەکان.
سێیەم - ٣: ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە (بنکەوان).
سێیەم - ٤: ئەندامانی ئەنجومەنی بنکە (وێستگەوان).
سێیەم – ٥: ئەندامانی ئەنجومەنی وێستگە (کە بە رێنمایی تایبەتی رێکخراوە)
چوارەم، هەمو هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر ئاستێکی رێکخراوەیی دا
بێ، ئەگەر ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا نوسرا بێ و، مەرجەکانی تێدا بێ بۆی
هەیە خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە ئەرکەکانی ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی حەوتەم:
سەرپەرشتی هەڵبژاردن
یەکەم، ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دوەم، هەڵبژاردن، لە سەرەتای دەسپێکردنەوە تا دەرچونی ئەنجامەکانی، لە لایەن لیژنەیەکی ٣ کەسیەوە ئەنجام ئەدرێ کە پێکدێ لە:
دوەم - ١: سەرۆک، پارێزەرێکی ئەندامی سەندیکای پارێزەران
دوەم – ٢: ئەندام، کارمەندێکی رێکخراوێکی کۆمەڵگای شارستانی.
دوەم – ٣: ئەندام، نوێنەرێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان.
دوەم – ٤: هیچ کام لەو ٣ کەسەی سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەکەن، بۆیان
نیە خۆیان کاندید بکەن، یان بە قازانجی هیچ کاندیدێ پرۆپاگاندە بکەن.
سێیەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە لە لایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە سنوری بازنەیەک دا هەڵئەبژێردرێن.
چوارەم، هەڵبژاردن بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ لە یەک رۆژدا لە سەعات ٨ ی بەیانیەوە تا سەعات ٦ ی ئێوارە، ئەنجام ئەدرێ.
پێنجەم، بۆ ئەوەی رێگە بە دەنگدەر بدرێ لە پرۆسەی دەنگدان دا بەشداری بکا
ئەبێ لە کاتی هەڵبژاردن دا "هەویەی ئەحواڵی شەخسی" پیشان بدا.
مادەی هەشتەم:
داوا و سکاڵا و تانە
یەکەم، ئەگەر هەڵسوڕاوێ، لە بەر هەر هۆیەک، ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا
نەنوسرابو، ویستی بەشداری پرۆسەکە بێ، چ بۆ خۆکاندیدکردن یا بۆ دەنگدان،
بۆی هەیە داواکەی بەنوسراو بباتە لای ژوری قانونی.
دوەم، سکاڵا و تانەلێدان لە سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە کاتی
ئیعلانکردنی خۆپاڵاوتنەوە تا راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە نوسراو
تۆماردەکرێ و تەسلیمی ژوری قانونی دەکرێ.
سێیەم، ژوری قانونی بە راوێژ لەگەڵ ژوری پەیجوری و ژوری هەڵبژاردن دوا بڕیار لەسەر داواکاری و سکاڵاکان دەدا.
مادەی نۆیەم:
پوچەڵکردنی دەنگ
هیچ دەنگدەرێ بۆی نیە لە یەک جار زیاتر دەنگ بدا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە، یا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەر لە
بازنەیەکی تر، بە پێچەوانەوە دەنگەکەی پوچەڵ ئەکرێتەوە.
مادەی دەیەم:
خۆناساندن
یەکەم، ژوری رۆژنامەوانی بەرپرسە لە رێکخستنی لایەنی میدیایی پرۆسەکە.
دوەم، هەمو کاندیدەکان بۆ خۆناساندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان، لە سایتی فەرمی و
لە دەزگاکانی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دا، هەلی یەکسانیان بۆ
ئەڕەخسێنرێ لە سنوری ئەو بازنەیەدا کە هەڵبژاردنەکەی تێدا ئەکرێ.
مادەی یانزەم:
جێگرتنەوە
ئەگەر بازنەوان یا ئەندامێکی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەر لە بەر هەر
هۆیەک ئەرکەکانی بە جێ نەهێنا بە یەکێ لەم دو رێگایە شوێنەکەی پڕ
ئەکرێتەوە:
یەکەم، بە دانانی ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردن دا دوای ئەو زۆرترین دەنگی هێناوە،
دوەم، ئەگەر ئەوە لە لایەن زۆرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەوە
نەپەسەندێنرا ئەوسا دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە هەمان رێوشوێنی کە لە
سەرەوە باس کراوە ئەنجام ئەدرێ.
#
#
#
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٢)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی رایەڵە
مادەی یەکەم:
پێناسەی رایەڵە
یەکەم، رایهڵه به جۆری پیشه و باری کۆمهڵایهتی دیاری ئهکرێ و،
کهناڵی پێوهندی بزوتنهوهی گۆڕانه له گهڵ پیشه جیاوازهکانی
کۆمهڵگادا.
دوەم، سنوری کاری رایهڵه ههمو هاوپیشهکانی ئهگرێتهوه کە له سنوری شار یا قهزایهک دا کار ئەکەن یا ئەژین.
سێیەم، ههمو ئهنجومهنی رایهڵهیهک بۆ ناسینهوه و جیاکردنهوهیان
له یهکتری ناوێکی ئهبێ بگونجێ له گهڵ پیشهکهیان یا پایهی
کۆمهڵایهتییان،
چوارەم، له ههندێ شار یا قهزا که یهکێ یا ههندێ لهم پیشانهی لێ
نیه، یان لێیهتی و به ژماره کهمن، ئهگهر ئهو پیشهیه ژمارهیهکی
بهرچاوی تێدا نهبو پێویست ناکا رایهڵهیان بۆ دروست بکرێ، ئهشێ له
گهڵ رایهڵهکهی نزیکی خۆی یهک بخرێن.
مادەی دوەم:
دیاریکردنی ژمارەی رایەڵەکان
یەکەم، قەزاکانی پارێزگاکانی کوردستان بە گوێرەی رێژەی دانیشتوان دابەشکراون بۆ سێ پلەی شارەوانی: پلەی (ئەلف) و (بێ) و (جیم).
دوەم، بزوتنەوەی گۆران لە پۆلێنکردنی ئەنجومەنەکان دا پێڕەوەی هەمان دابەشکردنی کردوە.
سێیەم، ژمارەی رایەڵەکان بە پێی پۆلێنکردنی شارەکان بەمجۆرە دیاری ئەکرێن:
سێیەم – ١: بۆ پێکهێنانی رایەڵە لە قەزای پلەی (ئەلف) دا ئەبێ لایەنی کەم پانزە (١٥) ئەندامی هەبێ.
قەزاکانی پلەی (ئەلف) بریتین لە:
ناوەندی قەزای سلێمانی، ناوندی قەزای هەولێر، ناوەندی قەزای دهۆک
سێیەم – ٢: بۆ پێکهێنانی رایەڵە لە قەزای پلەی (بێ) دا ئەبێ لایەنی کەم نۆ(٩) ئەندامی هەبێ.
قەزاکانیی پلەی (بێ) بریتین لە:
پارێزگای سلێمانی: قەزای پشدەر، قەزای رانیە، قەزای کەلار، قەزای چەمچەماڵ
پارێزگای هەولێر: قەزای کۆیە، قەزای سۆران، قەزای مێرگەسور
پارێزگای دهۆک: قەزای زاخۆ
سێیەم – ٣: بۆ پێکهێنانی رایەڵە لە قەزای پلەی (جیم) دا ئەبێ لایەنی کەم پێنج (٥) ئەندامی هەبێ.
قەزاکانی پلەی (جیم) بریتین لە:
پارێزگای سلێمانی: قەزای قەرەداخ، قەزای شارەزور، قەزای سەیدسادق، قەزای
هەڵەبجە، قەزای شارباژێڕ، قەزای پێنجوین، قەزای ماوەت، قەزای دەربەندیخان،
قەزای دوکان، قەزای کفری
پارێزگای هەولێر: قەزای رەواندوز، قەزای دەشتی هەولێر، قەزای شەقڵاوە، قەزای چۆمان، قەزای خەبات
پارێزگای دهۆک: قەزای سمێل، قەزای ئامێدی، قەزای شێخان، قەزای ئاکرێ،
چوارەم، هەر رایەڵەیەک ژمارەی ئەندامەکانی نەگەیشتە ژمارەی دیاریکراوی خاڵی
سێیەم پێویستە لە گەڵ رایەڵەیەکی نزیک لە پیشەکەی خۆی یەک بگرێ.
پێنجەم، لە سنوری هەر قەزایەک دا بۆ هەر پیشەیەکی دیاریکراو پێویستە یەک
رایەڵە هەبێ، پێنجەم – ١: ئەو رایەڵانەی بۆ یەک پیشەی دیاریکراو لە سەر
ئاستی ناحیەکان دروست کراون پێویستە ببنە یەک رایەڵەی سەرتاسەری لە سنوری
قەزاکەدا.
پێنجەم – ٢: ناحیەکان نوێنەریان لە ئەنجومەنی رایەڵە سەرەکیەکەدا ئەبێ.
مادەی سێیەم:
پێکهاتەی ئەنجومەنی رایەڵە
ئهنجومهنی رایهڵه پێکدێ له:
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەر
یەکەم – ١: رێکخهری رایهڵه. سهرپهرشتی کاروبارهکانی ئهنجومهنی رایهڵه ئهکا.
یەکەم – ٢: سکرتێری رایهڵه. کات و شوێنی کۆبونهوهی ئهنجومهن رێک ئهخا
و ئهندامهکانی لێ ئاگادار ئهکا. کۆنوسی کۆبونهوهکان ئاماده ئهکا.
لیستی ناوی ههڵسوڕاوان ئهپارێزێ.
یەکەم – ٣: بهڕێوهبهری کارگێڕی بهرپرسه له کاروباری دارایی و پێویستیه لۆجستیهکانی رایهڵهکه.
دوەم، ئهندامانی ئهنجومهنی رایهڵه. به پێی پێویستیهکانی فراوانی پیشهکه ژمارەیان دیاری ئهکرێ.
سێیەم، پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن سێ کەسی یەکەم لە ریزبەندی هەڵبژێردراوەکان دا ئەبنە دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی چوارەم:
کۆبونەوەی رایەڵە
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئهنجومهنی رایهڵه بۆ راپەڕاندنی
کاروبارەکانی چەند رۆژ جارێک و ههر رۆژێکیش پێویستی کرد کۆ ئهبێتهوه.
دوەم، ئەنجومەنی رایەڵە بۆ ئاگاداری له ئاڵوگۆڕی دۆخی پیشهکهی و
ناوچهکهی و ههڵسهنگاندنی کاروبارهکانی رایهڵهکهی، مانگی جارێک کۆ
ئەبێتەوە.
سێیەم، رێکخهری رایهڵه، لە کۆبونەوەی مانگانەی ئهنجومهنی قهزادا
نوێنەرایەتی رایەڵەکەی ئەکا. ئهشێ لە بری رێکخەری رایەڵە هەر ئەندامێکی
تری دەستەی بەڕێوەبەر (ئەنجومەن) بەشدار بێ.
چوارەم، ئهنجومهنی رایهڵه له دۆخی ئاساییدا له "مهکۆی بزوتنهوهی
گۆڕان" دا بۆ راپهڕاندنی کارهکانی جێگهیهکی تایبهت به خۆی ئهبێ و،
له کاتی پێویستدا، به تایبهتی له کاتی ههڵبژاردندا، بۆی ههیه
بارهگا و بنکە بکاتهوه.
مادەی پێنجەم:
ئەرکەکانی رایەڵە
یەکەم، ئامادهکردنی پرۆژهی ههڵسهنگاندن و تۆژینهوه له بواره جیاوازهکانی ژیانی کۆمهڵ دا وهکو:
یەکەم – ١: ههڵسهنگاندنی ئهدائی کاری حکومی و ئههلی له بواری ئهو پیشهیهدا.
یەکەم – ٢: ئامادهکردنی پرۆژهی زانستی بۆ چاکسازی له سیستهمی کاری
پیشهی پێوهندیداردا وهکو: سیستهمی پهروهرده، تهندروستی، قهزائی،
ژێرخان، تهکنۆلۆجی، بازار، کشتوکاڵ، پیشهسازی، رۆشنبیری...
دوەم، پێشنیارکردنی ناوی کاندیدی شایستە بۆ ههر ههڵبژاردنێکی (پارلهمان،
پارێزگا، شارهوانی، رێکخراوهکانی کۆمهڵی شارستانی ...) و بۆ هەر دەزگا و
دامەزراوەیەکی حکومەتی.
سێیەم، ئامادەکردنی ژمارهی پێویستی ههڵسوڕاو بۆ وێستگهکان و بۆ
بانگهشهی ههڵبژاردن به هاوکاری هاوپیشەکانی لە گروپهکانی پشتیوانی
رایەڵە.
مادەی شەشەم:
رێکخستنی تۆماری دەنگدەران
یەکەم، ژوری پەیجوری بەرپرسە لە رێکخستنی تۆماری دەنگدەران.
دوەم، تەنیا ئەوهەڵسوڕاوانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا نوسراوە لە پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم، ئەو هەڵسوڕاوانەی لەم قۆناغەی هەڵبژاردن دا ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا ئەنوسرێ بریتین لە:
سێیەم – ١: ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیستا.
سێیەم – ٢: رێکخەری رایەڵە.
سێیەم – ٣: ئەندامانی ئەنجومەنی رایەڵە.
سێیەم – ٤: ئەندامانی رایەڵە.
چوارەم، هەمو هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر ئاستێکی رێکخراوەیی دا
بێ، ئەگەر ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا نوسرا بێ و، مەرجەکانی تێدا بێ بۆی
هەیە خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە ئەرکەکانی ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی حەوتەم:
سەرپەرشتی هەڵبژاردن
یەکەم، ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دوەم، هەڵبژاردن، لە سەرەتای دەسپێکردنەوە تا دەرچونی ئەنجامەکانی، لە لایەن لیژنەیەکی ٣ کەسیەوە ئەنجام ئەدرێ کە پێکدێ لە:
دوەم – ١: سەرۆک، پارێزەرێکی ئەندامی سەندیکای پارێزەران
دوەم – ٢: ئەندام، کارمەندێکی رێکخراوێکی کۆمەڵگای شارستانی.
دوەم – ٣: ئەندام، نوێنەرێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان.
دوەم – ٤: هیچ کام لەو ٣ کەسەی سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەکەن، بۆیان
نیە خۆیان کاندید بکەن، یان بە قازانجی هیچ کاندیدێ پرۆپاگاندە بکەن.
سێیەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رایەڵە لە لایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە سنوری رایەڵەیەک دا هەڵئەبژێردرێن.
چوارەم، هەڵبژاردن بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ لە یەک رۆژدا لە سەعات ٨ ی بەیانیەوە تا سەعات ٦ ی ئێوارە، ئەنجام ئەدرێ.
پێنجەم، بۆ ئەوەی رێگە بە دەنگدەر بدرێ لە پرۆسەی دەنگدان دا بەشداری بکا
ئەبێ لە کاتی هەڵبژاردن دا "هەویەی ئەحواڵی شەخسی" پیشان بدا.
مادەی هەشتەم:
داوا و سکاڵا و تانە
یەکەم، ئەگەر هەڵسوڕاوێ، لە بەر هەر هۆیەک، ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا
نەنوسرابو، ویستی بەشداری پرۆسەکە بێ، چ بۆ خۆکاندیدکردن یا بۆ دەنگدان،
بۆی هەیە داواکەی بەنوسراو بباتە لای ژوری قانونی.
دوەم، سکاڵاو تانەلێدان لە سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە کاتی ئیعلانکردنی
خۆپاڵاوتنەوە تا راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە نوسراو تۆماردەکرێ و
تەسلیمی ژوری قانونی دەکرێ.
سێیەم، ژوری قانونی بە راوێژ لەگەڵ ژوری پەیجوری و ژوری هەڵبژاردن دوا بڕیار لەسەر داواکاری و سکاڵاکان دەدا.
مادەی نۆیەم:
پوچەڵکردنی دەنگ
هیچ دەنگدەرێ بۆی نیە لە یەک جار زیاتر دەنگ بدا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رایەڵە، یا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەر لە
رایەڵەیەکی تر، بە پێچەوانەوە دەنگەکەی پوچەڵ ئەکرێتەوە.
مادەی دەیەم:
خۆناساندن
یەکەم، ژوری رۆژنامەوانی بەرپرسە لە لایەنی میدیایی پرۆسەکە.
دوەم، هەمو کاندیدەکان بۆ خۆناساندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان، لە سایتی فەرمی و
لە دەزگاکانی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دا، هەلی یەکسانیان بۆ
ئەڕەخسێنرێ لە سنوری ئەو رایەڵەیەدا کە هەڵبژاردنەکەی تێدا ئەکرێ.
مادەی یانزەیەم:
جێگرتنەوە
ئەگەر رێکخەری رایەڵە یا ئەندامێکی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەر لە بەر
هەر هۆیەک ئەرکەکانی بە جێ نەهێنا بە یەکێ لەم دو رێگایە شوێنەکەی پڕ
ئەکرێتەوە:
یەکەم، بە دانانی ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردن دا دوای ئەو زۆرترین دەنگی هێناوە،
دوەم، ئەگەر ئەوە لە لایەن زۆرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی رایەڵەوە
نەپەسەندێنرا ئەوسا دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە هەمان رێوشوێنی کە لە
سەرەوە باس کراوە ئەنجام ئەدرێ.
#
#
#
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٣)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی قەزا
مادەی یەکەم:
پێناسەی ئەنجومەنی قەزا
ئەنجومەنی قەزا چەتری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە، هەر ئەندامێکیان بە
تەنیا و هەمویان بە کۆمەڵ بەرپرسیارن لە راپەڕاندنی ئەرکە گشتیەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان و پاراستنی یەکڕیزی و ناوبانگی بزوتنەوەکە لە سنوری
قەزاکەیان دا.
مادەی دوەم:
جیاوازی قەزاکانی هەرێمی کوردستان
یەکەم، قەزاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی رێژەی دانیشتوان
دابەشکراون بۆ سێ پلەی ئیداری: پلەی (ئەلف) و پلەی (بێ) و پلەی (جیم).
دوەم، بزوتنەوەی گۆران لە پۆلێنکردنی ئەنجومەنەکانی قەزاکان دا پێڕەوەی هەمان دابەشکردنی کردوە.
سێیەم، بزوتنەوەی گۆڕان لە پێکهێنانی ئەنجومەنەکاندا تایبەتمەندی پێکهاتەی دانیشتوانی قەزاکان لە بەرچاو ئەگرێ.
چوارەم، ئەنجومەنەکانی ناوچە دابڕاوەکان و ئەنجومەنەکانی هەندەران دۆخی تایبەتییان ئەبێ و، رەفتاری تایبەتییان لە گەڵ ئەکرێ.
مادەی سێیەم:
پلەی ئیداری قەزاکان
یەکەم، ئەنجومەنی قەزای پلەی (ئەلف)
یەکەم – ١: لە پارێزگای سلێمانی بریتیە لە: ناوەندی قەزای سلێمانی
یەکەم – ٢: لە پارێزگای هەولێر بریتیە لە: ناوندی قەزای هەولێر
یەکەم – ٣: لە پارێزگای دهۆک بریتیە لە: ناوەندی قەزای دهۆک
دوەم، ئەنجومەنی قەزای پلەی (بێ)
دوەم – ١: لە پارێزگای سلێمانی بریتیە لە: قەزای پشدەر، قەزای رانیە، قەزای کەلار، قەزای چەمچەماڵ
دوەم – ٢: لە پارێزگای هەولێر بریتیە لە: قەزای کۆیە، قەزای سۆران، قەزای مێرگەسور
دوەم – ٣: لە پارێزگای دهۆک بریتیە لە: قەزای زاخۆ
سێیەم، ئەنجومەنی قەزای پلەی (جیم)
سێیەم – ١: لە پارێزگای سلێمانی بریتیە لە: قەزای قەرەداخ، قەزای شارەزور،
قەزای سەیدسادق، قەزای هەڵەبجە، قەزای شارباژێڕ، قەزای پێنجوین، قەزای
ماوەت، قەزای دەربەندیخان، قەزای دوکان، قەزای کفری
سێیەم – ٢: لە پارێزگای هەولێر بریتیە لە: قەزای رەواندوز، قەزای دەشتی هەولێر، قەزای شەقڵاوە، قەزای چۆمان، قەزای خەبات
سێیەم – ٣: لە پارێزگای دهۆک بریتیە لە: قەزای سمێل، قەزای ئامێدی، قەزای شێخان، قەزای ئاکرێ، قەزای بەردەڕەش
مادەی چوارەم:
پێکهاتەی ئەنجومەنی قەزا
ئەنجومەنی قەزا پێکدێ لە:
یەکەم، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر
دوەم، بازنەوانەکان
سێیەم، رێکخەرانی رایەڵەکان
چوارەم، ئەندامی تەواوکار (ئەگەر هەبو)
مادەی پێنجەم:
ژمارەی (دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی قەزای پلەی (ئەلف) و پلەی (بێ)
پێکدێ لە ٦ ئەندام:
یەکەم، باژێڕوان
یەکەم – ١: بهرپرسی یهکهمی ئەنجومەنی قەزایە.
یەکەم – ٢: نوێنەرایەتی قەزاکەی ئەکا لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دا.
یەکەم – ٣: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ،
خوێندەوار بێ، تەمەنی لە ٢٥ ساڵ کەمتر نەبێ، لە ناوچەکەدا ناسراو بێ.
دوەم، سکرتێری ئەنجومەن
دوەم – ١: بهرپرسه له دانانی بهرنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی
کۆبونهوه و تۆمارکردنی بابهتهکانی ناو کۆبونهوه و بڕیار و
راسپاردهکانی و، هاوئاههنگی نێوان ههمو بازنە و رایەڵهکانی سنوری
قەزاکهیان.
دوەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، لە
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بزانێ یان بە زویی هەوڵی خۆفێرکردنی بدا، بڕوانامەی
ئامادەیی یان بەرەو ژوری هەبێ.
سێیەم، نوێنەری ئافرەتان.
ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ.
چوارەم، بەڕێوەبەری کارگێڕی.
چوارەم – ١: بهرپرسه له راپهڕاندنی کاروباری کارگێڕی، دارایی، ژمێریاری، دابینکردنی پێویستی لۆجستی بارهگا و بنکهکان.
چوارەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، شارەزایی هەبێ لە کاروباری کارگێڕیی دا.
پێنجەم، بەڕێوەبەری میدیا.
پێنجەم – ١: بەرپرسە لە کاروباری میدیایی سنوری قەزاکەی و پەیوەندی لە گەڵ
دەزگاکانی راگەیاندن. ئهگهر پێویستی کرد ههواڵی کۆبونهوه گرنگەکانی
ئەنجومەنی قەزا و بڕیارهکانی بۆ رای گشتی بڵاو ئهکاتهوه.
پێنجەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ،
لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بزانێ یان بە زویی هەوڵی خۆفێرکردنی بدا.
پێنجەم – ٣: پەیامنێر یان رۆژنامەنوسی هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەبێ.
شەشەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی.
شەشەم – ١: بهرپرسه له پهیوهندی له گهڵ: حیزب و رێکخراوه سیاسیهکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانی، داوودەزگاکانی حکومەت.
شەشەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، لە
بە کارهێنانی کۆمپیوتەر بزانێ یان بە زویی هەوڵی خۆفێرکردنی بدا، زمانی
عەرەبی بزانێ.
مادەی شەشەم:
ژمارەی (دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی قەزای پلەی (جیم)
پێکدێ لە ٤ ئەندام:
یەکەم، باژێڕوان،
یەکەم – ١: سەرەڕای کارەکانی خۆی، کارەکانی بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی ئەنجام ئەدا
یەکەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ،
خوێندەوار بێ، تەمەنی لە ٢٥ ساڵ کەمتر نەبێ، لە ناوچەکەدا ناسراو بێ.
دوەم، سکرتێری ئەنجومەن.
دوەم – ١: سەرەڕای کارەکانی خۆی، کارەکانی بەڕێوەبەری میدیا ئەنجام ئەدا
دوەم – ٢: ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، لە
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بزانێ یان بە زویی هەوڵی خۆفێرکردنی بدا.
سێیەم، بەڕێوەبەری کارگێڕی.
ئەبێ نیشتەجێی سنوری ئەو قەزایە بێ، سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، شارەزایی هەبێ لە کاروباری کارگێڕیی دا.
چوارەم، نوێنەری ئافرەتان
لە هەر قەزایەک دا ژمارەی هەڵسوراوانی گۆڕان لە چوار ئافرەت تێپەڕی بۆیان
هەیە نوێنەرێکیان لە دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی قەزادا هەبێ.
مادەی حەوتەم:
ئەندامی تەواوکار
یەکەم، ئەندامی تەواوکار بە پێی رێژەی دەنگی بە دەستهاتوی گۆڕان لە
هەڵبژاردنی گشتی دا لە هەر قەزایەک دا لە چاو ژمارەی کورسیەکانی ناو
پارلەمان دا دیاری ئەکرێ.
دوەم، لە گەڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری قەزادا هەڵبژاردنی بۆ ئەکرێتەوە.
سێیەم، ژمارەی ئەندامی تەواوکار لە گەڵ گٶڕانی رێژەی دەنگی بەدەستهاتوی گۆڕان دا لە هەڵبژاردنی گشتی دا قابیلی گۆڕانە.
چوارەم، ئەرکەکانی ئەندامی تەواوکار.
چوارەم – ١: لە گەڵ باژێڕوان نوێنەرایەتی قەزاکەی ئەکا لە جڤاتی نیشتمانی دا.
چوارەم – ٢: ئەندامی ئەنجومەنی قەزاکەی ئەبێ.
چوارەم – ٣: لە غیابی باژێڕوان دا کارەکانی رایی ئەکا.
چوارەم – ٤: بە پێی شارەزایی کاری پێ ئەسپێردرێ.
مادەی هەشتەم:
رێکخستنی تۆماری دەنگدەران
یەکەم، ژوری پەیجوری بەرپرسە لە رێکخستنی تۆماری دەنگدەران.
دوەم، تەنیا ئەوهەڵسوڕاوانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا نوسراوە لە پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم، ئەو هەڵسوڕاوانەی لەم قۆناغەی هەڵبژاردن دا ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا ئەنوسرێ بریتین لە:
سێیەم – ١: ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیستا.
سێیەم – ٢: بازنەوان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە. کە بە پێی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (١) هەڵبژێردراون.
سێیەم – ٣: رێکخەر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری رایەڵە. کە بە پێی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٢) هەڵبژێردراون.
چوارەم، هەمو هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر ئاستێکی رێکخراوەیی دا
بێ، ئەگەر ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا نوسرا بێ و، مەرجەکانی تێدا بێ، بۆی
هەیە خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە ئەرکەکانی ئەندامەتی دەستەی
بەڕێوەبەر.
پێنجەم، هەڵسوڕاوی نارێکخراو ئەتوانێ خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێ.
مادەی نۆهەم:
سەرپەرشتی هەڵبژاردن
یەکەم، ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دوەم، هەڵبژاردن، لە سەرەتای دەسپێکردنەوە تا دەرچونی ئەنجامەکانی، لە لایەن لیژنەیەکی ٣ کەسیەوە ئەنجام ئەدرێ کە پێکدێ لە:
دوەم – ١: سەرۆک، پارێزەرێکی ئەندامی سەندیکای پارێزەران.
دوەم – ٢: ئەندام، کارمەندێکی رێکخراوێکی کۆمەڵگای شارستانی.
دوەم – ٣: ئەندام، نوێنەرێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان.
دوەم – ٤: هیچ کام لەو ٣ کەسەی سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەکەن، بۆیان
نیە خۆیان کاندید بکەن، یان بە قازانجی هیچ کاندیدێ پرۆپاگاندە بکەن.
سێیەم، هەڵبژاردن بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ لە یەک رۆژدا لە سەعات ١٠ ی بەیانیەوە تا سەعات ٦ ی ئێوارە، ئەنجام ئەدرێ.
چوارەم، بۆ ئەوەی رێگە بە دەنگدەر بدرێ لە پرۆسەی دەنگدان دا بەشداری بکا
ئەبێ لە کاتی هەڵبژاردن دا "هەویەی ئەحواڵی شەخسی" پیشان بدا.
مادەی دەهەم:
خۆناساندن
هەمو کاندیدەکان بۆ خۆناساندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان، لە سایتی فەرمی و لە
دەزگا و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دا، هەلی یەکسانیان بۆ ئەڕەخسێنرێ
لە سنوری ئەو قەزایەدا کە هەڵبژاردنەکەی تێدا ئەنجام ئەدرێ.
مادەی یانزەهەم:
پوچەڵکردنی دەنگ
هیچ دەنگدەرێ بۆی نیە لە یەک جار زیاتر دەنگ بدا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی
بەڕێوەبەری ئەو قەزایە، یا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەر لە قەزایەکی تر،
بە پێچەوانەوە دەنگەکەی پوچەڵ ئەکرێتەوە.
مادەی دوانزەهەم:
داوا و سکاڵا و تانە
یەکەم، ئەگەر هەڵسوڕاوێ، لە بەر هەر هۆیەک، ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا
نەنوسرابو، ویستی بەشداری پرۆسەکە بێ، چ بۆ خۆکاندیدکردن یا بۆ دەنگدان،
بۆی هەیە داواکەی بەنوسراو بباتە لای ژوری قانونی.
دوەم، سکاڵاو تانەلێدان لە سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە کاتی ئیعلانکردنی
خۆپاڵاوتنەوە تا راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە نوسراو تۆماردەکرێ و
تەسلیمی ژوری قانونی دەکرێ.
سێیەم، ژوری قانونی بە راوێژ لەگەڵ ژوری پەیجوری و ژوری هەڵبژاردن دوا بڕیار لەسەر داواکاری و سکاڵاکان دەدا.
مادەی سیانزەهەم:
کۆبونەوەی دەوری
یەکەم،
تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا هەمو مانگێ کۆبونەوەی ئاسایی ئەکەن،
هەروەها لە کاتی پێویست دا لە سەر داوای نیوەی ئەندامەکانی یان دوسێیەکی
ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکان و ئەنجومەنی رایەڵەکان.
دوەم،
دەستەی بەڕێوەبەر هەفتەی جارێک کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئاکا.
سێیەم،
لە کۆبونەوەکان دا کار بە سەرەتای "سەرکردایەتی بە کۆمەڵ" ئەکرێ و، بڕیارەکان بە پێی سەرەتای "زۆرایەتی رەها" ئەدرێ.
چوارەم،
کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجومەنی قەزا ئەشێ بە سەرۆکایەتی باژێڕوان یان بە سەرۆکایەتی هەر ئەندامێکی تری دەستەی بەڕێوەبەر بێ.
پێنجەم،
بۆ کۆبونەوەی مانگانەی نوێنەرانی قەزاکان ئەشێ باژێڕوان، یان هەر جارەی یەکێ لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر ئامادە بێ.
مادەی چواردەهەم:
پێوەندی ئەنجومەن و پارلەمانتار
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزا، پەیوەندی ئەنجومەنەکەیان لە گەڵ
نوێنەرەکانی قەزاکەیان لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان و،
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و، ئەنجومەنی پارێزگا، رێک ئەخا. ئەگەر
قەزاکەیان لە یەکێ لەو دامەزراوە هەڵبژێردراوانەدا نوێنەریان نەبو،
پەیوەندی ئەنجومەنەکەیان لە گەڵ نوێنەرەکانی نزیکترین قەزا رێک ئەخا بۆ:
یەکەم، ئامادەبون و بەشداری کردنیان لە کۆبونەوەی دەوری و کۆبونەوەی پێویست و، چالاکیەکانی کۆڕ و کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەن دا.
دوەم، ئاگاداربونی ئەنجومەنی قەزا لە چالاکیەکانی ئەوان و، بەهێزکردنی
پەیوەندییان لە گەڵ دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و خەڵکی ناوچەکە لە
سنوری قەزاکەیان دا.
سێیەم، دابینکردنی هەندێ لە پێویستیەکانی ئەنجومەنی قەزا، ئەو پارەیەی
مانگانە داویانە بە ژوری دارایی و کارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕان بیدەن بە
بەرێوەبەری کارگێڕی ئەنجومەنەکان.
مادەی پانزەهەم:
رەوتی کۆبونەوەکان
یەکەم، نەریتی سیاسی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان دا، وا پێویست ئەکا لە
کۆبونەوەکان دا دەربڕینی بیروبۆچون و گفتوگۆ، هەرچۆنێ بێ، ئازاد بێ، بەڵام
بریندارکەر نەبێ، گوێ لە یەکتری بگرن، رێگە بە یەکتری بدەن بە راشکاوی
قسەکانی خۆیان بکەن، رێز لە بیر و رای جیاوازی یەکتری بگرن، بەڵام ئەبێ
پارێزگاری لە تایبەتمەندی و نهێنیبونی هەندێ باس و بابەت و رەئی بکەن.
دوەم، هەر ئەندامێ بە پێچەوانەی ئەمەوە رەفتاری کرد لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەکرێ.
مادەی شانزەهەم:
رونکردنەوە
دەستەی بەڕێوەبەر پاش راوێژ بە ژور و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی بزوتنەوەی
گۆڕان بۆی هەیە لە کاتی پێویست دا رونکردنەوە لە سەر هەندێ پرسی
پەیوەندیدار بە قەزاکەیانەوە بدا.
مادەی حەڤدەهەم:
دوان لە بۆنە گشتیەکان دا
باژێڕوان، یان هەر ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەر کە لە لەلایەن دەستەکەوە
راسپێردرا بێ، بۆی هەیە لە بۆنە گشتیەکان دا، لە چوارچێوەی بەرنامەی سیاسی
بزوتنەوەی گۆڕان و پەیام و هەڵوێست و لێدوانە فەرمیەکانی. بەنوسراو یان بە
زارەکی، هەڵوێست و ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رون بکاتەوە.
مادەی هەژدەهەم:
ڕێکەوتنی سیاسی
دەستەی بەڕێوەبەر بۆی نیە رێککەوتنی سیاسی و یاداشتی هاوبەش لە گەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی دا ئیمزا بکا.
مادەی نۆزدەهەم:
تواناسازی هەڵسوراوان
دەستەی بەڕێوەبەر بۆ گەشەپێدانی ئاستی تواناسازی و فراوانکردنی شارەزایی
ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و هەڵسوڕاوەکانی و گروپەکانی پشتیوانی سنوری
قەزاکەی، بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گشتی و، لە گەڵ
هەر ژورێ بە تایبەتی لە بواری پسپۆڕیەکەی دا، بۆی هەیە خولی راهێنان و ۆرک
شۆپ و کۆڕ و کۆبونەوە ساز بکا.
مادەی بیستەم:
سەرچاوەی ژیانی هەڵسوڕاوەکان
یەکێ لە مەرجەکانی سپاردنی کار بە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە کە
سەرچاوەیەکی ژیانی هەبێ، ئەمە بە واتای ئەوە نیە بزوتنەوەی گۆڕان هاوکاری
دارایی هەڵسوڕاوەکانی ناکا، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کاتێ ئەو هەڵسوڕاوە ئیتر
کاری رێکخراوەیی ناکا بتوانێ بگەڕێتەوە سەرکارەکەی پێشوی و، رێکخراوەکان و
ئۆرگانەکانی گۆڕان نەبنە جێگەی کۆبونەوەی کەسانێ کە هیچ پیشەیەکیان نەبێ
جگە لە حیزبایەتی و، موچەی حیزبی ببێ بە تەنیا سەرچاوەی ژیانی خۆیان و
خێزانەکانیان و، بەوەش رێ لە نوێبونەوەی ئۆرگانەکان بگیرێ.
مادەی بیستویەکەم:
جێگرتنەوە
ئەگەر باژێڕوان یا ئەندامێکی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەر لە بەر هەر
هۆیەک ئەرکەکانی بە جێ نەهێنا بە یەکێ لەم دو رێگایە شوێنەکەی پڕ
ئەکرێتەوە:
یەکەم، بە دانانی ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردن دا دوای ئەو زۆرترین دەنگی هێناوە،
دوەم، ئەگەر ئەوە لە لایەن زۆرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاوە
نەپەسەندێنرا ئەوسا دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە هەمان رێوشوێنی کە لە
سەرەوە باس کراوە ئەنجام ئەدرێ.
مادەی بیستودوەم:
ماوەی کارایی
ماوەی کارکردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ ئەوپەڕی دوانزە مانگ ئەبێ و،
هەڵبژاردنی داهاتوی دەستەی بەڕێوەبەر دوای دوانزە مانگ دوبارە ئەبێتەوە.
#
#
#
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٤)
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی
(دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەندەران
بەشی یەکەم - ئەنجومەنی وڵات
مادەی یەکەم: پێناسەی ئەنجومەنی وڵات
یەکەم، لە هەر وڵاتێکی دەرەوەی کوردستان رەوەندی کوردی لێ نیشتەجێ بێ، ئەشێ (ئەنجومەنی وڵات) ی لێ دابمەزرێنرێ.
دوەم، لە هەمو وڵاتێک دا ئەشێ چەندین (ئەنجومەنی بازنە) هەبێ، بەڵام ئەبێ
تەنیا یەک (ئەنجومەنی وڵات) و یەک (دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات)
هەبێ.
سێیەم، ئەنجومەنی وڵات چەتری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەبێ لەو وڵاتەدا،
هەر ئەندامێکیان بە تەنیا و هەمویان بە کۆمەڵ بەرپرسیار ئەبن لە
راپەڕاندنی ئەرکە گشتیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاراستنی یەکڕیزی و ناوبانگی
بزوتنەوەکە لە ناو رەوەندی کوردی سنوری وڵاتەکەیان دا.
مادەی دوەم: ئەرکەکانی ئەنجومەنی وڵات
یەکەم، دانانی پلانی ساڵانە بۆ ئەنجامدانی چالاکی رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، هونەری، سیاسی.
دوەم، بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان رەوەندی کوردی تاراوگە و خەڵکی کوردستان و دامەزراوەکانی ناو هەرێم
سێیەم، بەشداری چالاکانە لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دا.
چوارەم، هەوڵدان بۆ گەیاندنی نوێنەری رەوەندی کوردی بە دامەزراوەکانی
وڵاتانی خانەخوێ لەوانە: پارلەمان، شارەوانی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای
شارستانی، حیزبە سیاسیەکان.
پێنجەم، هاندانی سەرمایەداران و پسپۆڕانی رەوەندی کوردی بۆ کارکردن لە
کوردستان لە بواری سەرمایە و زانست و تەکنەلۆجیا و ئامادەکردنی پرۆژەی
جۆراوجۆر.
شەشەم، دۆزینەوەی کادری دەوڵەتیی شارەزا لە بوارە جیاوازەکانی ژیان دا.
حەوتەم، هەوڵدان بۆ دروستکردنی لۆبی کوردی.
مادەی سێیەم: پێکهاتەی ئەنجومەنی وڵات
ئەنجومەنی وڵات پێکدێ لە:
یەکەم، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر.
دوەم، بازنەوانەکانی سەرانسەری وڵاتەکە.
سێیەم، رێکخەری رایەڵەکان (ئەگەر هەبو)
بەشی دوەم - بنکە و ئەنجومەنی بازنە
مادەی چوارەم: پێناسەی بازنه
بنکە یەکەی بنەڕەتیی پێکهێنانی بازنەیە و بازنه یەکەی رێکخراوەیی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەیوەندی لە گەڵ رەوەندی کوردی نیشتەجێی شارێ یا چەند
شارێ یا ناوچەیەک و کۆڵەکەی سەرەکی پێکهێنانی ئەنجومەنی وڵاتە.
مادەی پێنجەم: دیاریکردنی سنوری بازنە
یەکەم، سنوری کاری بازنە بە سنوری جوگرافی دیاری ئەکرێ:
یەکەم – ١: سنوری هەر شارەوانیەک کە ١٥ هەڵسوڕاو یا زیاتری لێ بێ.
یەکەم – ٢: سنوری چەند شارەوانیەکی نزیک لە یەک کە پێکەوە ١٥ هەڵسوڕاو یا زیاتری لێ بێ.
دوەم، هەمو بازنەیەک ئەشێ هەڵسوڕاوەکانی بە پێی دابەشبونی شارەوانیەکانی ناوچەکەی دابەش بکا بە سەر چەند بنکەیەک دا.
دوەم – 1: لە هەر گوند و لە هەر شارەدێ و لە ناوەندی هەر شارێ، ئەگەر چەند
هەڵسوڕاوێکی گۆڕانی لێ بێ ئەتوانن پێکەوە بنکەیەک یا چەند بنکەیەک پێک
بهێنن.
دوەم - 2: لایەنی کەمی ژمارەی ئەندامانی بنکە ئەبێ سێ هەڵسوڕاو بێ.
دوەم – 3: هەمو بنکەیەک ئەتوانێ چەندین گروپی پشتیوان دابمەزرێنێ.
دوەم – 4: ئەندامانی گروپی پشتیوان و ئەندامانی ئەنجومەنی بنکە ، ئەتوانن
بە پێی هەلومەرجی تایبەتی خۆیان ، شێوەی پەیوەندیەکانی نیوانی خۆیان و جۆری
کۆبونەوەکانیان ڕێک بخەن.
دوەم – 5: هەمو بنکەیەک بنکەوان و سکرتێر و بەڕێوەبەری کارگێڕی لە ناو
خۆیدا بە هەڵبژاردن ، یا بە پێکهاتن ، یا بە تیروپشک دیاری ئەکا.
سێیەم، دەستەی بەڕێوەبەر و بنکەوانەکان پێکەوە ئەنجومەنی بازنە پێک ئەهێنن.
چوارەم، هەر وڵاتێ ژمارەی بازنەکانی لە ٣ بازنە کەمتر بو، بەدەر لەم
رێنماییە، بە پێی هەلومەرجی تایبەتی وڵاتەکە، رەفتاری تایبەتی لە گەڵ
ئەکرێ.
پێنجەم، ههمو بازنهیهک بۆ ناسینهوه و جیاکردنهوهیان له یهکتری
ناوێکی تایبهت و ژمارهیهکی تایبهت به خۆی ئهبێ. ئهشێ به ههمان
ناوی ئەو شارە یا ئەو ناوچەیەوە بێ کە شوێنی دانیشتنی هەڵسوڕاوەکانە.
شەشەم، هەڵسوڕاوانی سنوری بازنە بۆ راپەڕاندنی کاروباری بازنەکەیان (دەستەی بەڕێوەبەر) هەڵئەبژێرن.
مادەی شەشەم: دەستەی بەڕێوەبەری بازنە
دەستەی بەرێوەبەری بازنە پێکدێ لە:
یەکەم، بازنهوان،
بەرپرسی یەکەمی دەستەی بەڕێوەبەرە و سەرپەرشتی ئهنجومهنی بازنه ئهکا.
دوەم، سکرتێری بازنه.
بەرپرسە لە تۆمارکردن و پاراستنی لیستی ناوی ههڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و پشتیوانەکانی.
بەرپرسە لە رێکخستنی کات و شوێنی کۆبونهوهی ئهنجومهن و ئاگادارکردنی ئهندامهکانی و ئامادەکردنی کۆنوسی کۆبونهوهکان.
گەیاندنی هەواڵی چالاکی و کۆبونەوە و روداوە گرنگەکانی ناوچەکەیان بە
ئەنجومەنی وڵات و ئەگەر پێویستی کرد بە دەزگاکانی راگەیاندنی گۆڕان.
سێیەم، بهڕێوهبهری کارگێڕی.
بهرپرسه له راگرتنی داهات و خەرجی دارایی بازنە.
بەرپرسە لە دابینکردنی پێویستیه لۆجستیهکانی بازنهکهی و ئامادەکردنی شوێنی کۆبونەوە.
چوارەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی
بەرپرسە لە دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ ئەندامانی رەوەندی کوردی و بەشداری بۆنە کۆمەڵایەتیەکان.
مادەی حەوتەم: ئەرکەکانی بازنه
یەکەم، سازدان و بەشداری لە چالاکی و بۆنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی رەوەندی کوردی.
دوەم، بەسەرکردنەوەی هەڵسوڕاوان و پەیداکردنی پشتیوانی نوێی گۆڕان.
سێیەم، کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ چالاکیەکانی گۆڕان.
چوارەم، ئاگادارکردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات له ههر روداوێک کە له سنوری بازنهکهیاندا ئهقهومێ.
بەشی سێیەم – پێکهاتەی دەستەی بەڕێوەبەرى ئەنجومەنی وڵات
مادەی هەشتەم: دابەشکردنی ئەرکەکان
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەر لە نێوان دو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وڵات دا بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە و ئەرکەکانی ئەنجومەن.
دوەم، هەر ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە تەنیا و هەمویان
بە کۆمەڵ بەرپرسیارن لە راپەڕاندنی ئەرکە گشتیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و
پاراستنی یەکڕیزی و ناوبانگی بزوتنەوەکە لە سنوری وڵات دا.
سێیەم، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی لە کار و فرمانەکانی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری
ئەنجومەنی وڵات دا رونەدا و، هیچ کام لەو هاوڕێیانە دەس وەرنەداتە
کاروباری ئەوی تریان و، هەر یەکێ لەوان ئەرک و سنوری کارەکانی خۆی بزانێ،
پێویستە بە وردی پێڕەوی لە مادەی نۆیەمی ئەم رێنماییە بکرێ.
مادەی نۆیەم: پێکهاتەی (دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی وڵات و ئەرکەکانی
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پێکدێ لە ٧ ئەندام:
یەکەم، سەرۆکی ئەنجومەن
یەکەم – ١: بهرپرسی یهکهمی ئەنجومەنی وڵاتە.
یەکەم – ٢: بەرپرسە لە پاراستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی و تەبایی و سازان لە
نێوان سەرجەم ئەندامانی دەستە و ئەنجومەن و هەڵسوڕاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
لەو وڵاتەدا.
یەکەم – ٣: هاوکاری ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرە بۆ ئەوەی هەریەکەیان لە سنوری ئەرکەکەی خۆی دا کارەکانی ئەنجام بدا.
یەکەم – ٤: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی
پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتی و راپرسیە گشتیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.
دوەم، سکرتێری ئەنجومەن
دوەم – ١: بهرپرسه له دانانی بهرنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی
کۆبونهوه و تۆمارکردنی بابهتهکانی ناو کۆبونهوه و بڕیار و
راسپاردهکانی و،
دوەم – ٢: هاوئاههنگی نێوان ههمو بازنە و رایەڵهکانی سنوری وڵاتەکهیان.
دوەم – ٣: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری رۆژنامەوانی هەواڵی چالاکیەکانی
ئەنجومەنی وڵات و رەوەندی کوردی و روداوە گرنگەکانی وڵات لە دەزگاکانی
راگەیاندن و سایتی فەرمی بزوتنەوەدا بڵاو ئەکاتەوە
سێیەم، بەڕێوەبەری لۆجستی.
سێیەم – ١: بهرپرسه له راپهڕاندنی کاروباری کارگێڕی، دارایی، ژمێریاری.
سێیەم – ٢: بەرپرسە لە کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی بزوتنەوەکە.
سێیەم – ٣: دابینکردنی پێویستی لۆجستی ئەنجومەن و بازنەکانی و ئامادەکردنی
شوێنی کۆڕ و کۆبونەوە و سیمینارەکانیان و، شوێنی بۆنە کۆمەڵایەتی و سیاسی و
فەرهەنگیەکان.
چوارەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی کۆمەڵایەتی
چوارەم – ١: بەرپرسە لە دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ توێژ و گروپە جیاوازەکانی رەوەندی کوردی و، بەشداری لە خۆشی و ناخۆشیەکانی دا.
چوارەم – ٢: بەرپرسە لە سازکردن یا بەشداری ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی کوردستانیانی وڵات.
چوارەم – ٣: بەرپرسە لە پەیوەندی لە گەڵ حیزب و رێکخراو و ناوەندە کوردستانیەکان.
چوارەم – ٤: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری پەیوەندی نیشتمانی، لە کۆنگرە و
کۆبونەوەی حیزبە سیاسیە کوردستانیەکانی وڵاتەکەدا نوێنەرایەتی بزوتنەوەی
گۆڕان ئەکا.
پێنجەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی
پێنجەم – ١: بهرپرسه له پهیوهندی له گهڵ: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی
خانەخوێ و، حیزبە سیاسیەکانی و ئەندامانی پارلەمان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی
شارستانی، دەزگاکانی راگەیاندن.
پێنجەم – ٢: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری پەیوەندی دیپلۆماسی، لە کۆنگرە و
کۆبونەوەی حیزبە سیاسیەکانی وڵاتەکەدا نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەکا.
پێنجەم – ٣: بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی ئەبێ زمانی وڵاتەکە بە چاکی بزانێ.
شەشەم، رێکخەری رایەڵەی لێهاتوان.
شەشەم – ١: دۆزینەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ کەسایەتیە هەڵکەوتوە
کوردستانیەکانی بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆجیا هەروەها مامۆستایانی زانکۆ،
پزیشک، ئەندازیار، یاسایی، بەڕێوەبەرانی کارگێڕی، هونەرمەند و وەرزشکار،
بازرگان...
شەشەم – ٢: دۆزینەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ لێهاتوانی تازەپێگەیشتوی نەوەی دوەمی رەوەندی کوردی.
شەشەم – ٣: رێکخەری رایەڵەی لێهاتوان ئەبێ خۆی خاوەنی بڕوانایەکی ئاکادیمی بێ.
حەوتەم، نوێنەری ئافرەتان
حەوتەم– ١: بە دواداچونی پرسی ئافرەتی کوردستانی لەو وڵاتەدا.
حەوتەم– ٢: هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و پێگەیاندنی هەڵسوڕاوی نوێی چالاکی بواری
ئافرەتان لە ناو کابان و فەرمانبەران، کارمەندان، خوێندکاران دا.
حەوتەم – ٣: دامەزراندنی تۆڕی پەیوەندی لە گەڵ ئافرەتانی هەڵسوڕاوی رێکنەخراوی گۆڕان و، ئافرەتانێ کە ناخوازن کاری رێکخراوەیی بکەن.
حەوتەم – ٤: دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی
تایبەت بە ژنان و رێکخراوەکان ئافرەتانی سەر بە لایەنە سیاسیەکان.
بەشی چوارەم – رەوتی هەڵبژاردن
مادەی دەیەم: رێکخستنی تۆماری دەنگدەران
یەکەم، ژوری رەوەندی کوردی بە هاوکاری لە گەڵ ئەنجومەن و بازنەکانی
هەندەران بەرپرسە لە رێکخستنی تۆماری دەنگدەرانی هەر بازنەیەک بە جیا و هەر
وڵاتێک بە جیا.
دوەم، تەنیا ئەوهەڵسوڕاوانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا نوسراوە لە پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم، ئەو هەڵسوڕاوانەی لەم قۆناغەی هەڵبژاردن دا ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا ئەنوسرێ بریتین لە:
سێیەم – ١: ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی ئیستا.
سێیەم – ٢: ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکان.
سێیەم – ٣: هەڵسوڕاوانی بنکەکان (ئەگەر هەبو)
چوارەم، هەمو هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر ئاستێکی رێکخراوەیی دا
بێ، ئەگەر ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا نوسرا بێ و، مەرجەکانی تێدا بێ، بۆی
هەیە بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکا، هەروەها خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە
ئەرکەکانی ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری (بازنە/ ئەنجومەنی وڵات).
پێنجەم، هەڵسوڕاوی نارێکخراو ئەتوانێ ناوی خۆی لە تۆماری دەنگدەران دا
تۆمار بکا و خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەری
(بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێ.
مادەی یانزەیەم: شێوەی دەنگدان
یەکەم، هەڵبژاردن لە هەمو قۆناغەکانی دا بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ و
ئەلکترۆنی ئەبێ و ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە رێکخستنی قۆناغەکانی پرۆسەی
هەڵبژاردن.
دوەم، بۆ ئەوەی رێگە بە دەنگدەر بدرێ لە پرۆسەی دەنگدان دا بەشداری بکا هەمو دەنگدەرێ پاسکۆدی تایبەت بە خۆی ئەبێ.
سێیەم، لە حاڵەتی هاوتابونی دەنگەکانی دوکاندیدا، ئەگەر یەکێکیان ئافرەت بو
ئافرەتەکە بە دەرچو دائەنرێ و ئەگەر هەردوکیان پیاو بون بە پێکهاتنی هەردو
کاندید یا بە تیروپشک یەکلایی ئەکرێتەوە.
چوارەم ، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە دو قۆناغ ئەنجام ئەدرێ:
قۆناغی یەکەم، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان.
قۆناغی دوەم، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات.
مادەی دوانزەیەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە لە لایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی
گۆڕانەوە، کە ناویان لە تۆماری دەنگدەرانی ئەو بازنەیەدا نوسراوە،
هەڵئەبژێردرێن.
دوەم، پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن چوار کەسی یەکەم لە ریزبەندی هەڵبژێردراوەکان دا ئەبنە دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی سیانزەیەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات
یەکەم، هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان
لە سنوری وڵاتەکەدا، ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێ، بۆیان هەیە خۆیان بۆ
ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری وڵات کاندید بکەن.
دوەم، خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە
تەنها ئەبێ و، هەریەکەیان بە تەنیا و، بە دیاریکراوی بۆ یەکێ لە پۆستەکانی
دەستەی بەڕێوەبەر خۆی کاندید ئەکا.
سێیەم، هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەری وڵات لە لایەن سەرجەم
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی سەرانسەری وڵاتەکەوە ئەنجام ئەدرێ.
بەشی پێنجەم - رێکخستنی کۆبونەوەکان
مادەی چواردەیەم: کۆبونەوەی نۆرەیی
یەکەم، کۆبونەوەی بازنە
یەکەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی
لایەنی کەم مانگی یەکجار یا هەر کاتێکی بە پێویست زانی کۆ ئهبێتهوه.
یەکەم – ٢: ئەنجومەنی بازنە بۆ دانانی بەرنامەی کاری داهاتوی و
هەڵسەنگاندنی رادەی ئەنجامدانی کارەکانی ماوەی پێشوی لایەنی کەم هەر ٣ مانگ
جارێ کۆئەبێتەوە.
یەکەم – ٣: هەر کات دەستەی بەڕێوەبەر یا سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە
بە پێویستیان زانی بۆ تاووتوێکردنی پرسێکی گرنگ بۆیان هەیە داوای کۆبونەوەی
ئەنجومەن یا کۆبونەوەی گشتی سەرجەم هەڵسوڕاوانی بازنەکەیان بکەن.
دوەم، کۆبونەوەی وڵات
دوەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی
لایەنی کەم مانگی جارێ یا هەر کاتێکی بە پێویستی زانی کۆ ئهبێتهوه.
دوەم – ٢: ئەنجومەنی وڵات بۆ دانانی بەرنامەی کاری داهاتوی و هەڵسەنگاندنی
رادەی ئەنجامدانی کارەکانی ماوەی پێشوی لایەنی کەم هەر ٣ مانگ جارێ
کۆئەبێتەوە.
دوەم – ٣: هەر کات دەستەی بەڕێوەبەر یا سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی وڵات
بۆ تاووتوێکردنی پرسێکی گرنگ بە پێویستیان زانی بۆیان هەیە داوای کۆبونەوەی
گشتی سەرجەم هەڵسوڕاوەکانی وڵاتەکەیان بکەن.
سێیەم، بازنهوان، لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وڵات دا نوێنهرایهتی
بازنهکهی ئهکا. ئەشێ لە بری بازنەوان هەر ئەندامێکی تری دەستەی
بەڕێوەبەر (یا ئەنجومەن) بەشدار بێ.
چوارەم، لە کۆبونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنەکان دا کار بە
سەرەتای "سەرکردایەتی بە کۆمەڵ" ئەکرێ و، بڕیارەکان بە پێی سەرەتای
"زۆرایەتی رەها" ئەدرێ.
مادەی پانزەیەم: کۆبونەوەی فراوان
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری وڵات لە یەکێ لەو حاڵەتانەدا، کە لە خوارەوە
دیاری کراون، ئەگەر بە پێویستی زانی، یان لە سەر داوای سێیەکی دەستەی
بەڕێوەبەری بازنەکانی، بۆی هەیە داوای کۆبونەوەی فراوان، کۆنفرەنس، راپرسی،
بکا لە سەر یەکێ لەم ئاستانە:
یەکەم – ١: ئاستی سەرجەم دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی وڵاتەکەی.
یەکەم – ٢: ئاستی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکانی وڵاتەکەی.
یەکەم – ٣: ئاستی سەرجەم هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە وڵاتەکەی دا.
یەکەم – ٤: ئاستی تێکڕای جەماوەی رەوەندی کوردی.
دوەم، حاڵەتەکان، بۆ یەکێ لەم کارانە:
دوەم – ١: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی خۆیان
دا بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی کوردستانی بۆ شارەوانی، پارلەمانی وڵات،
پارلەمانی ئەوروپی.
دوەم – ٢: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و پشتیوانی لە لیستی گۆڕان.
دوەم – ٣: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی کوردستان لە پێناوی خواستە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری.. یەکانی.
مادەی شانزەیەم: رەوتی کۆبونەوەکان
یەکەم، نەریتی سیاسی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان دا، وا پێویست ئەکا لە
کۆبونەوەکان دا دەربڕینی بیروبۆچون و گفتوگۆ، هەرچۆنێ بێ، ئازاد بێ، بەڵام
بریندارکەر نەبێ، گوێ لە یەکتری بگرن، رێگە بە یەکتری بدەن بە راشکاوی
قسەکانی خۆیان بکەن، رێز لە بیر و رای جیاوازی یەکتری بگرن، بەڵام ئەبێ
پارێزگاری لە تایبەتمەندی و نهێنیبونی هەندێ باس و بابەت و رەئی بکەن.
دوەم، هەر ئەندامێ بە پێچەوانەی ئەمەوە رەفتاری کرد لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەکرێ.
بەشی شەشەم - رێگاکانی پەیوەندی
مادەی حەفتدەیەم: رێکخستنی پەیوەندیەکان
یەکەم، ئەنجومەنی بازنە و ئەنجومەنی وڵات
یەکەم – ١: هەمو بازنەوانەکان ئەندام ئەبن لە ئەنجومەنی وڵات دا.
یەکەم – ٢: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە پەیوەندی لە گەڵ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات ئەبێ.
دوەم، ئەنجومەنی وڵات و ئەنجومەنی وڵاتەکانی تر
دوەم – ١: ئەنجومەنی وڵات بۆی هەیە لە گەڵ ئەنجومەنی وڵاتەکانی تر هاوئاهەنگی و هاوکاری، کاری هاوبەش بکەن.
دوەم – ٢: ئەنجومەنی ئەو وڵاتانەی نزیکن لە یەکتری ئەگەر بە پێویستیان زانی
بۆیان هەیە بۆ دانانی پلانی کاری هاوبەش کۆبونەوە یا کۆنفرەنسی هاوبەش
ببەستن.
سێیەم، ئەنجومەنی وڵات و دامەزراوەکانی گۆڕان لە کوردستان
سێیەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پەیوەندیەکانی لە گەڵ
دامەزراوەکانی گۆڕان لە کوردستان لە رێگەی ژوری رەوەندی کوردیەوە رێک
ئەخات.
سێیەم – ٢: ژوری رەوەندی کوردی، پەیوەندیەکانی دامەزراوەکانی گۆڕان لە
کوردستان لە گەڵ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکانی هەندەران رێک ئەخات.
سێیەم – ٣: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات، بۆ هەر بابەتێکی پەیوەندیدار
بە خۆی، ئەتوانێ هاوئاهەنگی و راوێژ لە گەڵ ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکا.
بەشی حەوتەم - بابەتی گشتی
مادەی هەشتدەیەم: راگەیاندنی رۆژنامەوانی
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە پاش راوێژ (بە ئەنجومەنی
وڵاتەکەی) بۆی هەیە لە کاتی پێویست دا رونکردنەوە لە سەر هەندێ پرسی
پەیوەندیدار بە ناوچەکەیانەوە بدا.
دوەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پاش راوێژ (بە ژوری رەوەندی کوردی)
بۆی هەیە لە کاتی پێویست دا رونکردنەوە لە سەر هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە
وڵاتەکەیانەوە بدا.
مادەی نۆزدەیەم: دوان لە بۆنە گشتیەکان دا
سەرۆک، یان هەر ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەر (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی
وڵات) کە لە لەلایەن دەستەکەوە راسپێردرا بێ، بۆی هەیە لە بۆنە گشتیەکان
دا، لە چوارچێوەی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پەیام و هەڵوێست و
لێدوانە فەرمیەکانی، بەنوسراو یان بە زارەکی، هەڵوێست و ئامانجەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوە گشتیەکانی کوردستانیان هەندەران دا رون
بکاتەوە.
مادەی بیستەم: ڕێکەوتنی سیاسی
دەستەی بەڕێوەبەری (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) بۆی نیە رێککەوتنی
سیاسی و یاداشتی هاوبەش لە گەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی دا ئیمزا بکا.
مادەی بیستویەکەم: جێگرتنەوە
ئەگەر سەرۆکی (ئەنجومەن/ بازنەوان) یا ئەندامێکی هەڵبژێردراوی دەستەی
بەڕێوەبەری (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) لە بەر هەر هۆیەک ئەرکەکانی
بە جێ نەهێنا بە یەکێ لەم دو رێگایە شوێنەکەی پڕ ئەکرێتەوە:
یەکەم، بە دانانی ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردن دا دوای ئەو زۆرترین دەنگی هێناوە،
دوەم، ئەگەر ئەوە لە لایەن زۆرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی (بازنە/ وڵات) ەوە
نەپەسەندێنرا ئەوسا دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە هەمان رێوشوێنی کە لە
سەرەوە باس کراوە ئەنجام ئەدرێ.
مادەی بیستودوەم: ماوەی کارایی
ماوەی کارکردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ ئەوپەڕی دوانزە مانگ ئەبێ و،
هەڵبژاردنی داهاتوی دەستەی بەڕێوەبەر دوای دوانزە مانگ دوبارە ئەبێتەوە.
#
#
#
#
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٥)
بۆ پێکهێنانی (جڤاتی نیشتمانی) ی بزوتنەوەی گۆڕان
بەشی یەکەم - جڤاتی نیشتمانی
مادەی یەکەم: پێناسەی جڤاتی نیشتمانی
یەکەم،
جڤاتی نیشتمانی دامەزراوەی سەرکردایەتی بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی، دارایی، میدیایی، بزوتنەوەی گۆڕانە.
دوهم،
جڤاتی نیشتمانی بهرزترین دهسهڵاته له نێوان دو کۆنگرهدا.
مادەی دوەم: ئەرکەکانی جڤاتی نیشتمانی
ئەرکهکانی جڤاتی نیشتمانی بریتیه له:
یەکەم،
سهرپهرشتی کردنی ههمو دهزگا و دامهزراوهکانی گۆڕان. چاودێری و
ههڵسهنگاندنی ئهدائی ههمو ئاستهکانی پهیکهرهی رێکخراوهیی
بزوتنهوهکه.
دوەم،
دانانی نهخشهرێگای جێبهجێکردنی بهرنامهکانی بزوتنهوهی گۆڕان.
سێیەم،
رێکخستنی پهیوهندیهکانی بزوتنهوهی گۆڕان له سهر ئاستی کوردستانی، عێراقی، جیهانی، لە گەڵ حكومەت و حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان.
چوارەم
چاودێری و ههڵسهنگاندنی ئهدائی فراکسیۆنهکانی گۆڕان و ئهدائی ئهندامهکانی.
پێنجەم،
ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پارلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی هەر دامەزراوەیەکی تر.
شەشەم،
ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان.
مادەی سێیەم: پێکهاتەی جڤاتی نیشتمانی
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان پێکدێ لە:
یەکەم:
ئەندامانی خانەی راپەڕاندن
دوەم:
باژێڕوانەکان و ئەندامانی تەواوکار
سێیەم:
سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان
چوارەم:
رێکخەری ژورەکان
پێنجەم:
نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی رەوەندی کوردی لە هەندەران
مادەی چوارەم: کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی
یەکەم،
جڤاتی نیشتمانی لە هەلومەرجی ئاسایی دا دو مانگ جارێک کۆ ئەبێتەوە.
دوەم،
لە کاتی پێویست دا لە سەر داوای رێکخەری گشتی یان سێیەکی ئەندامەکانی کۆ ئەبێتەوە.
سێیەم،
ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی پێشتر لە بەرنامەی کۆبونەوە و کات و شوێنی کۆبونەوەکە ئاگادار ئەکرێن.
چوارەم،
بۆ هەر کۆبونەوەیەکی جڤاتی نیشتمانی کە تایبەت بێ بە بابەتێکی تایبەتی ئەشێ
زیادتر لە ئەندامێکی ئەنجومەن (قەزا، بازنە، رایەڵە) یان ژوری
پەیوەندیدار، هەروەها شارەزا و پسپۆڕ، بانگ بکرێ بۆ رونکردنەوە و
تاووتوێکردنی.
پێنجەم،
دەنگدان لە کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی دا، بە پێی بابەتەکان ئەشێ بە ئاشکرا یان بە نهێنی بێ، بە زۆرینەی سادە بڕیار ئەدرێ.
مادەی پێنجەم: جێگرتنەوەی ئەندامەتی
هەر یەکێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، ژورەکان، باژێڕوانەکان و ئەندامانی
تەواوکار، پۆستی باڵای لە حکومەت دا وەرگرت، بو بە وەزیر، سەفیر، وەکیلی
وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی، یان پارلەمانتار، یان دەستی لە کار
کێشایەوە، جێگەکەی چۆڵ ئەکا بۆ کەسێکی تر.
بەشی دوەم - نوێنەرایەتیەکان
مادەی شەشەم: نوێنەرایەتی قەزاکان
نوێنەرایەتی قەزاکان بە دو پێوەر دیاری ئەکرێ:
یەکەم، بەرکەوتی قەزا
پشکی نوێنەرایەتی دانیشتوانی قەزا بێ گوێدانە پلەی ئیداری قەزاکە ١ ئەندامی ئەبێ لە جڤاتی نیشتمانی دا.
یەکەم – ١: ئەم شوێنە بۆ باژێڕوان تەرخان ئەکرێ، کە بە پێی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٣) هەڵئەبژێردرێ
یەکەم – ٢: لە کاتی گۆڕانی دا لە هەڵبژاردنی ساڵانەدا یا لە بەر هەرهۆیەکی
تر، باژێڕوانی نوێ جێگەی باژێڕوانی پێشو ئەگرێتەوە لە جڤاتی نیشتمانی دا.
دوەم، بەرکەوتی رێژەیی
پشکی رێژەیی دەنگدەرانی گۆڕان لە قەزاکەدا لە چاو رێژەی دەنگدەارنی گۆڕان دا لە پارێزگاکە دا کە ئەبێتە ئەندامی تەواوکار.
دوەم – ١: ئەندامانی تەواوکار لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاکانی خۆیانەوە هەڵئەبژێردرێن.
دوەم – ٢: لە حاڵەتی هاوتابونی دەنگەکانی دوکاندیدا، ئەگەر یەکێکیان ئافرەت
بو ئافرەتەکە بە دەرچو دائەنرێ و ئەگەر هەردوکیان پیاو بون بە پێکهاتنی
هەردو کاندید یا بە تیروپشک یەکلایی ئەکرێتەوە.
دوەم – ٣: لە کاتی گۆڕانی دا لە هەڵبژاردنی ساڵانەدا یا لە سۆنگەی هەر
هۆیەکی تر، ئەندامی تەواوکاری نوێ جێگەی ئەندامی تەواوکاری پێشو ئەگرێتەوە.
دوەم – ٤: ئەندامی تەواوکاری جڤاتی نیشتمانی لە کاری رێکخراوەیی لە شوێنەکەی خۆی دا بەردەوام ئەبێ.
مادەی حەوتەم: نوێنەرایەتی فراکسیۆنەکان
یەکەم، فراکسیۆنەکان بریتین لە:
یەکەم – ١: فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یەکەم – ٢: فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان
یەکەم – ٣: فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کەرکوک)
دوەم، سەرۆکی هەر یەکێ لەم فراکسیۆنانە کە لە لایەن فراکسیۆنەکانی خۆیانەوە هەڵ ئەبژێردرێن ئەبنە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی.
سێیەم، لە کاتی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆن دا، سەرۆکی نوێ لە ئەندامەتی جڤات دا جێگەی سەرۆکی پێشو ئەگرێتەوە.
مادەی هەشتەم: نوێنەرایەتی ژورەکان
یەکەم،
لە هەلومەرجی ئیستادا ژورەکان بریتین لە: ژوری توێژینەوەی سیاسی، ژوری
لێکۆڵینەوەی ئابوری، ژوری یاسایی، ژوری پەیوەندی دیپلۆماسی، ژوری پەیوەندی
سیاسی، ژوری هەڵبژاردن، ژوری رەوەندی کوردی، ژوری دارایی و کارگێڕی، ژوری
توێژینەوەی کارگێڕی، ژوری رۆژنامەوانی، ژوری مادەی ١٤٠ و. ژوری پەیجوری.
دوەم،
جڤاتی نیشتمانی بۆی هەیە بە پێی گۆڕانی پێویستیەکان ژوری نوێ دابمەزرێنێ و،
هەندێ ژور هەڵوەشێنێ و، ناوەندی کارکردنی لە شارێکەوە بگوێزێتەوە بۆ
شارێکی تر.
سێیەم،
رێکخەر و ئەندامانی ژورەکان لە سەر بنەمای پسپۆڕی دائەنرێن.
چوارەم،
ژمارەی ئەندامانی هەر ژورێ بە پێی پێویستیەکانی ژورەکە دیاری ئەکرێ.
پێنجەم،
هەمو ژورێ بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی پێڕەوی ناوخۆ یان رێنمایی تایبەت بە
خۆی ئەبێ کە ئەرکەکانی ژورەکە و، پەیکەری ئیداری و مەرجەکانی رێکخەر و
ئەندامەکانی و رێگەی دانانیان دیاری بکا.
شەشەم،
رێکخەری ژور لە لایەن خانەی راپەڕاندنەوە کاندید ئەکرێ و، لە کۆبونەوەی
جڤاتی نیشتمانی دا بە زۆرینەی سادە ئەپەسەندرێن و، لە حاڵەتی وازهێنانی یا
گۆڕینی لە بەر هەر هۆیەکی تر، بە زۆرینەی رەها ئەگۆڕێن.
حەوتەم،
لە کاتی گۆڕینی رێکخەری ژورەکەدا رێکخەری نوێ لە ئەندامەتی جڤاتی نیشتمانی دا جێگەی رێکخەری پێشو ئەگرێتەوە.
مادەی نۆیەم: نوێنەرایەتی ئافرەتان
نوێنەرایەتی ئافرەتان لە جڤاتی نیشتمانی دا پێکدێ لە ٥ ئەندام:
یەکەم، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک هەریەکەی نوێنەرێکیان ئەبێ.
دوەم، بە پێی رێژەی دەنگی بەدەستهاتوی گۆڕان لە پارێزگاکەدا نوێنەری تەواوکاریان ئەبێ.
سێیەم، شێوەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بەمجۆرە ئەبێ:
سێیەم – ١: لە هەر پارێزگایەک دا بە جیا هەڵبژاردن ئەنجام ئەدرێ.
سێێەم – ٢: هەر ئافرەتێ لە هەر پلەیەکی رێکخراوەیی دا بێ بۆی هەیە خۆی کاندید بکا بۆ نوێنەرایەتی ئافرەتان لە جڤاتی نیشتمانی.
سێیەم – ٣: ئەوانەی بۆیان هەیە بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن بریتیە لە:
یەک، نوێنەرانی ئافرەتان لە دەستەی بەڕێوەبەری قەزاکان.
دو، نوێنەری ئافرەتان لە دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان.
سێ، ئافرەتانی ئەندامی ژورەکان.
چوار، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری رایەڵەی ئافرەتان و رایەڵەکانی تر
پێنج، کەسایەتیە نارێکخراوەکانی ئافرەتانی گۆڕان.
مادەی دەیەم: نوێنەرایەتی هەندەران
نوێنەرایەتی هەندەران پێکدێ لە پێنج (٥) ئەندام کە یەکێکیان ئافرەت ئەبێ.
یەکەم،
مەبەست لە هەندەران وڵاتانی دەرەوەی عیراقە.
دوەم،
ئەنجومەنەکانی وڵاتانی هەندەران بە پێی لێکچونی هەلومەرجی وڵاتەکان لە
یەکتری و نزیکی جوگرافییان لە یەکتری نوێنەری خۆیان بۆ جڤاتی نیشتمانی
دیاری ئەکەن.
سێیەم،
ژمارە و شێوەی هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بە پێی رێنمایی تایبەتی دیاری ئەکرێ.
مادەی یانزەیەم: هەڵوەشاندنەوە
لە بەر هەر هۆیەک پشێوی یا لادان لە رێبازی گشتی لە هەر بازنە، رایەڵە،
ئەنجومەنی قەزایەک دا، روی دا، یا لە ئەنجامی سکاڵای هەڵسوڕاوەکانی دا ژوری
یاسایی بڕیاری دا، خانەی راپەڕاندن بۆی هەیە هەڵی بوەشێنێتەوە و، بۆ
دامەزراندنەوەی (ئەو یەکە رێکخراوەییە) بڕیاری هەڵبژاردنی سەرلەنوێی تێدا
ئەنجام بدا.
بەشی سێیەم
مادەی دوانزەیەم: خانەی راپەڕاندن
خانهی راپهڕاندن بەرپرسی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕانه لە نێوان دو کۆبونەوەدا.
مادەی سیانزەیەم: هەڵبژاردنی ئهندامانی خانهی راپهڕاندن
یەکەم،
ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بە پێی ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی پێکدێ لە: رێکخەری
گشتی، سکرتێرەکانی کاروباری جڤاتی نیشتمانی، فراکسیۆن، ژورەکان،
باژێڕەکان، خەڵک، سەرۆکی جڤاتی گشتی.
دوەم،
رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، جگە لە سەرۆکی جڤاتی گشتی، لە
ناو ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی یا لە ناو ئەندامانی جڤاتی گشتی و کەسایەتیە
ناسراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی نین
کاندید ئەکرێن و، بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ لە کۆبونەوەی جڤاتی
نیشتمانی دا به زۆرینهی ساده ئەپەسەندرێن و به زۆرایهتی رههای دهنگی
ههمو ئهندامهکانی ئەگۆڕێن.
مادەی چواردەیەم: پێکهاتە و ئەرکەکانی خانەی راپەڕاندن
ئەرکەکانی ئەندامانی خانهی راپهڕاندنی جڤاتی نیشتمانی بریتیە لە:
یەکەم،
رێکخەری گشتی
یەکەم – ١: سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ئەکا.
یەکەم – ٢: لە بەردەم جڤاتی نیشتمانی دا بەرپرسیارە.
یەکەم – ٣: لە کاتی ئامادەنەبونی دا یەکێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن رائەسپێرێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی.
دوەم،
سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتمانی، کە ئەرکەکانی بریتیە لە:
دوەم – ١: دیاریکردنی کات و شوێن و کارنامەی کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی.
دوەم – ٢: تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبونەوەکان و تۆمارکردنی بڕیار و راسپاردەکانی و گەیاندنی بە جێگەی پەیوەندیدار.
سێیەم،
سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، کە ئەرکەکانی بریتیە لە:
هاوئاهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
چوارەم،
سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، کە ئەرکەکانی بریتیە لە:
رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن
وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.
پێنجەم،
سکرتێری کاروباری ژورەکان، کە ئەرکەکانی بریتیە لە:
هاوئاهەنگی نێوان ژورەکان و خانەی راپەڕاندن و دامەزراوەکانی گۆڕان.
شەشەم،
سکرتێری کاروباری خەڵک، کە ئەرکەکانی بریتیە لە:
شەشەم – ١: پێشوازیکردنی ئەوانەی رۆژانە سەردانی مەکۆی سەرەکی ئەکەن.
شەشەم – ٢: گوێگرتن لە پێشنیار و رەخنە و ئامۆژگاری و سکاڵاکانی خەڵک و گەیاندنی بابەتەکانیان بە جێگەی پەیوەندیدار.
حەوتەم،
سەرۆکی جڤاتی گشتی.
مادەی پانزەیەم: هەڵبژاردنەوەی رێکخەری گشتی
لە کاتی چۆڵبونی جێگەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دا، لە سۆنگەی
وازهێنانی یان هەر هۆیەکی تر، یەکێ لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی یا یەکێ لە
ئەندامانی جڤاتی گشتی یان کەسایەتیەکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی
هەردو جڤات، بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ، بە زۆرایەتی رەها بۆ پڕکردنەوەی
شوێنەکەی هەڵئەبژێرن. ئەگەر لە جاری یەکەمی هەڵبژاردن دا دەنگی پێویستی
نەهێنا بو، بۆ جاری دوەم هەڵبژاردن بۆ یەکەمین و دوەمین کەس کە زۆرترین
دەنگی هێناوە دوبارە ئەکرێتەوە، ئەوسا دەنگی زۆرایەتی سادە بەسە بۆ
هەڵبژاردنی.
#
#
#
رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (٦)
بۆ پێکهێنانی (جڤاتی گشتی) ی بزوتنەوەی گۆڕان
مادەی یەکەم:
پێناسەی جڤاتی گشتی
جڤاتی گشتی چەتری پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی و، دامەزراوەی راوێژکاری
بوارەکانی کاری سیاسی، رێکخراوەیی، کارگێڕی، دارایی، میدیایی بزوتنەوەی
گۆڕانە.
مادەی دوەم:
ئەرکەکانی جڤاتی گشتی
ئەرکهکانی جڤاتی گشتی بریتیه له دانانی نەخشەی کار و هاوکاری جڤاتی نیشتمانی بە راوێژ و راسپاردە و ئامۆژگاری دەربارەی:
یەکەم،
هەڵسەنگاندنی پلانی گشتی جێبهجێکردنی بهرنامهی سیاسی بزوتنهوهی گۆڕان.
دوەم،
هەڵسەنگاندنی پهیوهندیهکانی بزوتنهوهی گۆڕان له سهر ئاستی
کوردستانی، عێراقی، جیهانی، لە گەڵ حكومەت و حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان.
سێیەم،
ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پارلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی هەر دامەزراوەیەکی تر.
مادەی سێیەم:
پێکهاتەی جڤاتی گشتی
یەکەم،
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێکدێ لەو کەسایەتیە گشتییانەی کە لە ماوەیەکی
تەمەنیان دا لە یەکێ لە بوارەکانی ژیان دا بەرپرسیارێتی دیاریان هەبوە،
لەوانە:
یەکەم – ١: کەسایەتی سیاسی
یەکەم – ٢: کەسایەتی زانستی
یەکەم – ٣: کەسایەتی کۆمەڵایەتی
دوەم،
ژمارەی ئەندامانی جڤاتی گشتی نابێ لە ژمارەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی زیاتر بێ.
مادەی چوارەم:
کۆبونەوەکانی جڤاتی گشتی
یەکەم،
کۆبونەوەی جڤاتی گشتی هەردو مانگ جارێ هاوزەمان ئەبێ لە گەڵ کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی.
دوەم،
ئەگەر بگونجێ بە ماوەیەکی کورت لە پێش کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی دا ئەنجام بدرێ، ئەگەر نەگونجا راستەوخۆ لە پاش کۆبونەوەکە.
سێیەم،
ئەندامانی جڤات پێشتر لە بەرنامەی کۆبونەوە و کات و شوێنی کۆبونەوەکە ئاگادار ئەکرێن.
چوارەم،
بڕیاردان لە ناو جڤاتی گشتی دا بە زۆرینەی سادە ئەبێ.
مادەی پێنجەم:
کەسایەتی سیاسی
مەبەست لە کەسایەتی سیاسی، ئەوانەن کە لە یەکێ لەم بوارانەدا لە ساڵانی رابوردودا کاریان کردوە و خاوەنی ئەزمون و ناوبانگی باشن:
یەکەم، ئەندامەتی سەرکردایەتی حیزبەکانی کوردستان
دوەم، فەرماندەیەتی پێشمەرگەی کوردستان
سێیەم، ئەندامەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
چوارەم، ئەندامەتی پارلەمانی کوردستان
پێنجەم، ئەندامەتی ئەنجومەنی پارێزگا
شەشەم، وەزیرایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
حەوتەم، وەزیرایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
هەشتەم، سەفیرایەتی دەوڵەتی عیراق
مادەی شەشەم:
کەسایەتی زانستی
مەبەست لە کەسایەتی زانستی، ئەوانەن کە لە یەکێ لەم بوارانەدا لە ساڵانی رابوردودا کاریان کردوە و خاوەنی ئەزمون و ناوبانگی باشن:
یەکەم، سەرۆکایەتی و مامۆستایەتی زانکۆکان و پەیمانگاکان
دوەم، دادوەرایەتی و پارێزەرایەتی و یاساناسێتی
سێیەم، هەڵکەوتوانی بواری پزیشکی و بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و ئەندازیارێتی و پەروەردەکاری
مادەی حەوتەم:
کەسایەتی کۆمەڵایەتی
مەبەست لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ئەوانەن کە لە یەکێ لەم بوارانەدا لە
ساڵانی رابوردودا کاریان کردوە و خاوەنی ئەزمون و ناوبانگی باشن:
یەکەم، سەرۆکایەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی
دوەم، ئەندامەتی ژوری بازرگانی
سێیەم، هەڵکەوتوانی بواری هونەر و وەرزش و رۆشنبیری
مادەی هەشتەم:
جۆری هەڵبژاردنی کەسایەتیەکان
یەکەم،
یا خۆیان داوای ئەندامەتی ئەکەن یا داوایان لێ ئەکرێ.
دوەم،
فۆرمی ئەندامەتی جڤاتی گشتی پڕ ئەکەنەوە.
سێیەم،
خانەی راپەڕاندن لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی دا کاندیدیان ئەکەن و بە زۆرینەی سادەی دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی ئەپەسەندرێن.
مادەی نۆیەم:
دەستەی سەرۆکایەتی
یەکەم.
جڤاتی گشتی کۆبونەوەی یەکەمی بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجام ئەدا.
دوەم،
لە یەکەم کۆبونەوەی دا یان لە کۆبونەوەکانی دواتردا دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی، بە دەنگدانی راستەوخۆی نهێنی، هەڵئەبژێرن.
سێیەم،
دەستەی سەرۆکایەتی پێکدێ لە:
سێیەم – ١: سەرۆکی جڤاتی گشتی
سێیەم – ٢: جیگری سەرۆکی جڤاتی گشتی
سێیەم – ٣: سکرتێری جڤاتی گشتی
چوارەم،
ئەندامانی جڤاتی گشتی بۆ ئامادەکردنی لێکۆڵینەوە و راسپاردە و ئامۆژگاری بۆ
هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی گۆڕان و فراکسیۆنەکانی پارلەمانی کوردستان و
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیژنەی جیاواز بۆ
بابەتی جیاواز پێک ئەهێنن.
مادەی دەیەم:
پەیوەندی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی
یەکەم،
پێویستە جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی هاوکاری یەکتری بن.
دوەم،
لە کاتی قەیران و روداوی چاوەڕێنەکراودا بۆ تاووتوێکردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێگەیشتنی هاوبەش کۆبونەوەی هاوبەش ئەکەن.
سێیەم،
جڤاتی گشتی بۆی هەیە ئەندامێ یا هەندێ لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ
پێشکەشکردنی رونکردنەوە لە سەر هەندێ بابەتی تایبەت بانگ بکا بۆ
کۆبونەوەکانی بۆ دوان و گفتوگۆ، هەروەها بە پێچەوانەوە.
چوارەم،
راسپاردە و راوێژ و ئامۆژگاریەکانی جڤاتی گشتی پێویستە لە لایەن جڤاتی نیشتمانیەوە رەچاو بکرێ