وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی جێگری سەرۆکی هەرێمییان کرد

07/01/2020

هەریەکە لە (دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن) و (كوێستان محه‌مه‌د وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) حکومەتی هەرێم، سەردانی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە میانی کۆبونەوەیەکدا باس لە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی تیمی گۆڕان کرا لە حکومەت و جێگری سەرۆکی هەرێم بە گرنگی زانی بەردەوامی بدرێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان ئەوەش بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.
هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی بە هەموو لایەک هەوڵی جێبەجێکردنی و سەرخستنی کارنامەی حکومەت بدەن، کە لەنێوان هێزە سەرەکیە بەشداربووەکاندا واژووکراوە.
لای خۆیەوە مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند پێویستە بەردەوامی بدرێت بە پرۆژەکان و کارنامەی حکومەت جێبەجێبکرێت ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە.

 


هەواڵی زیاتر