دانا عه‌بدولكه‌ریم: به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن بۆ ته‌واوكردنی رێگا دو سایده‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم
07/01/2020
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم به سه‌ركه‌وتوی كۆتایی هاتوه و له‌مساڵیشدا قۆناغی دوه‌می نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیاریكرابو به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات كه كۆی بودجه‌ی (42) ملیار دینار بو.
وتیشی:"له‌مساڵدا و له وه‌رزی هاوین ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دوه‌می نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی رێگاوبان بكه‌ن و جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ ته‌واوكردنی رێگا دو سایده‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش رێگاكانی (دهۆك - هه‌ولێر) و (هه‌ولێر - كۆیه) و (كۆیه -سلێمانی) و (سلێمانی - گه‌رمیان)".
.