بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ خانەنشینکردنی پلە باڵاکانین هاوشێوەی بەغدا
10/01/2020
بزوتنەوەی گۆڕان بە فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندوە، خانەنشینی پلە باڵاكان یان نەمێنێت، یان هاوشێوەی بەغداد بێت.
د. دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێكدا سەبارەت بە پرۆژە یاسای چاكسازی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندوە، لەم چەند رۆژەدا لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی دەكرێت، یەكێك لەو بابەتانەش كە قسەی زۆر لەسەر دەكرێت، خانەنشینی پلە باڵاكانە.
دەرباز محەمەد لەو بارەیەوە نوسیوێتی، بزوتنەوەی گۆڕان بە فراكسیۆنەكەی راگەیاندوە، خانەنشینی پلە باڵاكان نەمێنێت، یان هاوشێوەی بەغدادی لێبكرێت، فراكسیۆنەكەش پابەندی پرۆەنسیپەكانی گۆڕان و بزوتنەوەكە بووە.
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راشیگەیاندوە، بە داخەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە نیازن و كار بۆ ئەوە دەكەن كە شتێكی زۆر كەم و رەمزی لە خانەنشینی پلە باڵاكان كەمبكەنەوە.
داواش دەكات هەموو لایەك فشار بكەن بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بەلاڕێدا نەبرێت و چاكسازی لە یەكەم پرۆژە یاسایدا لەبار نەبرێت.