گۆڕان کەسایەتی و خەڵکە ماندوەکان بەسەر دەکاتەوە
13/01/2020
لەچوارچێوەی پلانکاری خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ بەسەرکردنەوە و دیدار و نرخاندنی رۆڵی کەسایەتی و خەڵکانی دیار و ماندوی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژی شەمە ١١/١/٢٠٢٠ برزۆ مەجید سکرتێری کاروباری خەڵک، چەند دیدار و بەسەرکردنەوەیەکی ئەنجامدا.
سهرهتا سکرتێری کاروباری خەڵک، سهردانی ماڵی زمناكۆ ڕزگاری برینداری خۆپیشاندانهكانی17شوبات و خانهوادهكهی كرد و ههواڵی تهندروستی پرسی، پاشان سهردانی بهڕێزان ( شێخ حسێنی كارێزه و شێخ محهمهدی شێخ تاهیری باخ و مامۆستا ڕهئوف عهلی كونجرینی) له شاری سلێمانی كرد و له نزیكهوه راوبۆچونهكان ئاڵوگۆڕكرا.
لەم سەردانانەدا، سکرتێری کاروباری خەڵک جگه لە رونکردنەوەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازییەکی راستەقینە، بە تامەزرۆییەوە گوێی لە سەرنج و پێشنیازی ئەو خەڵکە دڵسۆزانە راگرت، بۆئەوەی ئەو بۆچونانە لە کاروباری رێکخراوەیی و سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا رەنگ بداتەوە.