گۆڕان بادینان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
21/01/2020
برزۆ مه‌جید: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێڕوانینێكی نیشتیمانیانه‌ی هه‌یه بۆ هه‌مو كوردستان و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان بێ جیاوازی ده‌یانبینێت.
له به‌رده‌وامی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا بۆ لای گۆڕانخوازان و هه‌ڵسوراوان و پشتیوانانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان برزۆ مه‌جید، سكرتێری كاروباری خه‌ڵك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی دوشه‌ممه 20-1-2020، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری بادینانی كرد، سه‌ره‌تا له‌شاری دهۆك سه‌ردانی چه‌ندین ماڵی كه‌سایه‌تی شاره‌كه‌ی كرد، كه خه‌ڵكانی دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستی ناوخه‌ڵك و هه‌ڵگری په‌یامی گۆڕانكاری و چاكسازین.
له‌م سه‌ردانانه‌یدا سكرتێری كاروباری خه‌ڵك ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یانده كه‌سایه‌تی و دڵسۆزانه‌ی گۆڕان، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامه له‌و به‌رنامانه‌ی له‌سه‌ره‌تایی دروست بونیه‌وه بۆی دروست بوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر بچوكترین خاڵی چاكسازی ناكات كه سودی نه‌بێت بۆ گشتی.
پاشان سكرتێری كاروباری خه‌ڵك سه‌ردانی شاری زاخۆی كرد‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و دڵسۆزانی گۆڕانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێبیستی ڕاو سه‌رنجی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بو هه‌روه‌ها سوپاسی كردن بۆ پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانیان، له‌وته‌یه‌كیدا برزۆ مه‌جید به‌ڵێنی دا به‌وردی كار له‌سه‌ر پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سكرتێری كاروباری خه‌ڵك سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌شاری دهۆك كرد‌و چاویكه‌وت به‌هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌شاره‌كه‌و به‌وردی باسی به‌رنامه‌ی داهاتوی گۆڕانی بۆ هاوڵاتیان كرد‌و وتی: "گۆڕان ئه‌و هێزه‌یه موڵكی هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك و كه‌سێك نیه، گۆڕان موڵكی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه و جیاوازیش له‌نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراقیشدا ناكات و تێروانینێكی نیشتیمانیمان بۆ كوردستان هه‌یه.