گفتوگۆ له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان ده‌كرێت

29/01/2020

بەرپرسی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەردانی‌ مستەفا سەید قادر دەکات و رایدەگەیەنێت، هەوڵی‌ گەڕاندنەوەی‌ ئەو ئاوارانە دەدەن بۆ زێدی‌ خۆیان کە نیشتەجێی‌ هەرێمی‌ کوردستان.

رۆژی چوار شەممە (29/1/2020)، ئێتا شووتە بەرپرسی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، سەردانی‌ مستەفا سەید قادر جێگری‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستانی‌ کرد و گفتوگۆیان لەبارەی‌ دۆخی‌ ئەو پەنابەر و ئاوارانە کرد، کە بەهۆی‌ شەڕ و هەر بارودۆخێکی‌ دیکەوە ناوچەکانی‌ خۆیان جێهێشتوە و لەئێستادا نیشتەجێی‌ عێراق و هەرێمی‌ کوردستانن.


مستەفا سەید قادر جێگری‌ سەرۆکی‌ هەرێم رایگەیاند، ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکە دەربڕی‌ و هیوای خواست پرۆژەکانیان لە ساڵانی داهاتوودا بەردەوام بێت.


بەرپرسی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، رۆڵی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی و هاوکاریکردنیان بۆ پەنابەران و ئاوارەکان و ئاستی هەماهەنگی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمیان بەرز نرخاند.


ئێتا شووتە ئاماژەی‌ بەوەکرد، هەوڵەدەدەین بۆ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئەو  ئاوارانە بۆ زێدو ناوچەکانی خۆیان.


هەواڵی زیاتر