وەزیری دارایی: ئەولەویەتمان چاکسازییە
02/02/2020
وەزیری دارایی راگەیاند: ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سێیەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا باس لە دۆخی دارایی و یاسای چاكسازیی و پلانی ئایندە كرا، ئەنجومەنی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ كاری شەش مانگی رابردوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كرد و هەروەها پێشنیاز و بڕیاری گونجاو درا بۆ ئایندەی كاری وەزارەت.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری جەختی کردەوە؛ ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە، وتیشی :"كە سەركەوتنەكان و گەیشتن بە ئامانجەكان تەنها بە كاری پێكەوەیی بەدەست دێن".