بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌و ڕیزه‌كانی‌ پته‌وتر ده‌كات

04/02/2020

له‌چوارچێوه‌ی‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕۆژی‌3/2/2020 سكرتێری‌ باژێڕه‌كان له‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن و ژوری‌ په‌یجوری‌ و مه‌كۆی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ ناحیه‌ی‌ بازیانیان كردوو له‌گه‌ڵ به‌شێكی‌ زۆری‌ هه‌ڵسوڕاو ده‌نگده‌رانی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌.  
كۆبونه‌وه‌ی‌ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا سكرتێری‌ باژێره‌كان، په‌یوه‌ست بوو به‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌كێشه‌و گرفته‌كانی‌ به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ناوچه‌كه‌و وه‌گوێگرتن له‌و هه‌ڵسوڕا و ده‌نگده‌رانه‌ی‌ كه‌له‌سنوره‌كه‌دا هه‌یه‌. 
له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سكرتێری‌ باژێره‌كان، چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ به‌سه‌ركرا یه‌وه‌ له‌سنوره‌كه‌دا، كه‌پاڵپشت و ده‌نگده‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانن و ڕاوسه‌رنجه‌كانیشیان به‌هه‌ند وه‌رگیران. خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ و وه‌فده‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان؛ به‌ڵێنی‌ دا به‌جدی‌ كار بۆ باشتركردن و به‌هێزكردنی‌ ڕیزه‌كانی‌ نێو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بكه‌ن و سه‌رجه‌م هه‌ڵسوراوان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌. ئه‌م سه‌ردانانه‌ی‌ له‌دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت كاری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ خۆی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نوێ ڕێكبخاته‌وه‌.


هەواڵی زیاتر