لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیی دەرونی دروست دەکرێت

10/02/2020

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت؛ بەمنزیکانە لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی دەروونی دروست دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (10/2/2020) کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان دەزگا و دامەزراوەکانی نێوان وەزارەتەکان و پارێزگای هەولێر کرا، هەروەک باس لە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو نەخۆشخانە دەرونییە کرا کە بڕیارە بەمنزیکانە لە هەولێر بەشێواز و ستایلێکی سەردەمیانە دەست بەکارکردن بکرێت تێیدا.
هاوکات لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشنیاری کۆبونەوەیەکی گشتگیر و هاوبەش کرا لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و دیراسەکردنی چۆنیەتی دەستپێکردن و داڕشتنی شێوە و شێوازی نەخۆشخانەکە.


هەواڵی زیاتر