350 سزادراوی سیاسی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان

18/02/2020

به ‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (350) سزادراوی سیاسی سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و مافه‌كانی پێشوویان بۆ ده‌گەڕێته‌وه‌.
بەپێی خاڵی پێنج لە بڕگەی دووەمی ڕێككەوتننامەی نێوان پارتی و گۆڕان، حكومەتی هەرێم بڕیاردەدات بە دامەزراندنەوەی گشت ئەو كەسانەی لەبەر هۆی سیاسی لەسەر كارەكانیان دوورخراونەتەوەو سزای جۆراوجۆر دراون.
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان به‌ “زه‌مه‌ن”ی راگەیاند، ‌وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می گه‌ڕێندراوان كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌،(350) کەس كه‌متر یان زیاترن‌.
وتیشی: “لیستی سزادراوی تریشمان هه‌یه‌و له‌ هه‌وڵداین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان و تەبەنی ئەوانە ده‌كه‌ین كه‌ لەو كاتەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دروستبووە لەسەر سزای سیاسی موچە‌و بەرزكردنەوەی پلەیان وەستاوە‌و دەركراون”.


هەواڵی زیاتر