د.دەرباز محەمەد: عەلاوی پێی وتین موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێت
21/02/2020
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی
عێراق بە شاندی کوردسانی راگەیاندوە، بە هیچ شێوەیەکی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
نابڕدرێت.
د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی
گۆڕان و ئەندامی شاندی کوردستانی لە بەغدا راگەیاند؛ لە کۆبونەوەی شاندەکەیان لەگەڵ
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، عەلاوی رایگەیاندوە کە موچەی
فەرمانبەرانی هەرێم پرسێکی ژیانیە و پەیوەندی بە ناکۆکی و پرسە سیاسیەکانەوە نییە.
د. دەرباز محەمەد وتیشی، عەلاوی پێی سەیر بوە کاتی خۆشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕاوە و
شاندی کوردستانی پشتڕاست کردوەتەوە کە کێشە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی
هەرێم دروست نابێت و هەمو شتێک وەک جاران بەردەوام دەبێت.
رۆژی سێشەممەی رابردو شاندی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی
گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی پشكی هەرێم لەو كابینە نوێیەی حكومەتی عیراقدا گەیشتە
بەغدا.