وه‌زیری‌ كار، خوێندكاره‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كات

22/02/2020

 ئەمڕۆ شەممە ۲٠۲٠/۲/۲۲ ئاریان ئەحمەد و بێستون شەهید جەبار بەنوێنەرایەتی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی خانەوادە و خوێندنگە و مامۆستایانی هه‌ر سێ خوێندکاری‌ یه‌كه‌م ( سومەیە کەمال، سەناریا کەمال، شنیار فائق)یان كرد له‌ قه‌زای‌ سه‌ید سادق، نوێنه‌رانی‌ وه‌زیری‌ كار سوپاسی‌ هه‌وڵ و ماندوبونی‌ مامۆستا و كه‌سوكاری‌ ئه‌و خوێندكارانه‌یان كرد و پشتیوانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان دوپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند ئه‌وان هاوكارده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ بواره‌كانی‌ ژیانیاندا.
لەبەرامبەردا خانەوادە و مامۆستایان و هەر سێ خوێندکارەکە ئه‌و كاره‌یان به‌ پشتیوانییه‌كی‌ مه‌عنه‌وی‌ گرنگ وه‌سفكرد.


هەواڵی زیاتر