ئاماده‌كاری بۆ سالیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
24/02/2020
لایەنە سیاسیەکان و پارێزگار و نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان له هه‌له‌بجه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ سازكردنی مه‌ڕاسیم و یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌له‌بجه.
وەفدی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان كه پێکهاتبوو لە نزار محمود باژێڕوان و ئیسماعیل سەعید لێپرسرای بەشی میدیا بەشداری کۆبونەوەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23-2-2020 ی لایەنە سیاسیەکان و پارێزگار و نوسینگەی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بەمەبەستی قسەکردن لەیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە.
ساڵانه مه‌ڕاسیم و چالاكی جیاواز له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ساڵیادی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره سازده‌كرێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی به‌شدار له رێكخستنی ئه‌و چالاكیه پێی باشه هه‌رچی زوه چاره‌سه‌ری پێوستی بریندارانی چه‌كی كیمیای بكرێت كه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن و كاری جدیش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه.