بەبڕیاری وەزیری دارایی خەرجکردنی دەرماڵەی جوگرافی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

26/02/2020

بە واژووی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، خەرجکردنی دەرماڵەی جوگرافی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی رێنمایی ژمارە حەوتی وەزارەتی دارایی کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی واژووی کردوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کاری پێ دەکرێت و بڕی پارەکەش بەپێی شوێنەکان جیاوازە.

بەپێی ڕێنماییەکە بڕی شەست هەزار دینار بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنە دورەکان کاردەکەن خەرج دەکرێت،هەروەها بڕی پەنجا هەزار بۆ ئەو کەسانەی لە گوندەکان، بڕی چل هەزار بۆ ئەونەی لە سەنتەری ناحیەکانن، بڕی سی هەزار دینار بۆ ئەوانەی لەسەنتەری قەزاکان و بڕی بیست هەزاریش بۆ ئەو کەسانەی لەسەنتەری پارێزگاکان کاردەکەن، خەرج دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک، دەرماڵەی جوگرافی بۆ فەرمانبەران خەرجدەکرێت.

 

 


هەواڵی زیاتر