د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: هه‌مو ڕێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپارێزی و ڕێگری له بڵاوبونه‌وه كۆرۆنا له هه‌رێم
27/02/2020
پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت : ئه‌و رێکارانەی پێویستە بۆ به‌رگریكردن و خۆپارێزی و رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە بۆ سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان سەرجەمیان گیراونەتەبەر و هه‌مو ئاماده‌كاریمان كردوه.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەری تیمی سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، ئەو میوانخانانەی بەسەرکردەوە، کە بۆ میوانداریی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان ئامادەکراون کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له وڵاتی ئێرانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و له میوانخانه‌كان دانراون.