وەزیری‌ دارایی‌ واژۆ لەسەر بە هەمیشەییکردنی‌ مامۆستایانی‌ گرێبەست دەکات

01/03/2020

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێم واژۆ لەسەر فەرمانی‌ بەهەمیشەییکردنی‌ مامۆستایانی‌ گرێبەستی‌ پەروەردەی‌ دهۆک و گەرمیان دەکات.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ راگەیاند؛ رۆژی چوارشەممە (26/2/2020)، لیستی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابوری، دوای دو رۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بوە.
ئەوەشی‌ خستەڕو کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری واژۆ لەسەر بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی‌ گرێبەستی‌ ئەو دو پەروەردەیە دەکات.


هەواڵی زیاتر