تیمی گۆڕان لە پەرلەمان و حکومەت: هەنگاو بەرەو چاکسازی ریشەیی
24/12/2019
ئاڵوگۆڕى بازرگانى
لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران بەردەوامە و بەڕێوەبەرى دەروازەى
نێودەوڵەتى باشماخیش دڵنیایى دەدات کە هەر شمەک و کاڵایەک بێتە هەرێمەوە پشکنینى
تەواوەتى بۆ دەکرێت.
شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لە
بارەى رێکارەکانى ئاڵوگۆڕى لە نێوان هەرێم و وڵاتى ئێران، بە (سبەى) راگەیاند:
ئاڵوگۆڕى بازرگانى شمەک و کاڵا و خواردەمەنى و نەوت و بەنزین لە نێوان هەردولا
بەردەوامە.
دەشڵێت: بەهۆى
ڤایرۆسى کۆرۆناوە رێکارەکانمان توند کردوە بەشێوەیەک ئەو بارهەڵگرە ئێرانیانە جگە
لە تانکەرەکان بۆیان نیە بێنە سنورى هەرێمى کوردستانەوە و هەر لە مەیدانى
دەروازەکە بارەکانیان رادەستى بارهەڵگرە عێراقییەکان دەکرێن و تانکەرەکانیش بە
ئەمنیەتى پۆلیس و ئاسایش دێنە سلێمانى و لە شوێنێک کە بۆیان دیارى کراوە بارەکە
بەتاڵ دەکەن بەبێ ئەوەى لە رێگا لابدەن و تێکەڵاوى خەڵک بن.
بەڕێوەبەرى
دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ، دڵنیایش دەدات، هەمو ئەو خواردەمەنى و کاڵایانە
پشکنینى دڵنیاییان بۆ دەکرێت، بەشێوەیەک هەندێ کات بارهەڵگرێک (72) سەعات
دەهێڵدرێتەوە تا بەتەواوى لە پشکنین دەردەچێت.
لەبارەى ئەو
شۆفێرە عێراقیانەى دەچنە ئەودیوى مەرزەکە، شاخەوان بەکر، وتى: ئەوانیش بەهەمان
شێوە لە ناو مەرزەکە بارەکانیان بار دەکەن و رێگە نادەین بچنە خاکى ئێرانەوە، جگە
لەو شۆفێرانەى سەوزە و میوە بارەکەن، بەڵام ئەوەش بە رێکارى تەواو دروست و پشکنینى
دڵنیاى ئەنجام دەدرێت.