مامۆستایانى گرێبەستى سلێمانى کران بە هەمیشەیی
03/03/2020
به واژۆى وهزیرى دارایى بهشێكى دیكه له مامۆستایان گرێبهست
کە لە سنورى بەڕیوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانین كران بهههمیشهیى.
ئەحمد عبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگهیاند، لە
درێژەى پرۆسەی وردبینكردنى ناوى مامۆستایانى گرێبەستدا، كاری وردبینی لەسەر
لیستی ناوى مامۆستایانی گرێبەست لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى
سلێمانى تەواو بووە و هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە
هەمیشەییكردنیان كردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كارمەندانمان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە لە كاركردن
و پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن تاكو بتوانن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاری
وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەن.
ئهوهش له كاتێكدایه، پێشتر به واژۆى وهزیرى دارایى حكومهتى ههرێمى
كوردستان، مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەکانی دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە و
خویندنى کوردى لە کەرکوک كران بهههمیشهیى.
لە کۆتای ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (9700) بڕیاریدا مامۆستایانی گرێبەست بکات بە هەمیشەیی.