بریكاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و په‌روه‌رده‌ له‌ پشكی‌ گۆڕان ده‌ستبه‌كارده‌بن

04/03/2020

كاوه‌ عه‌بدوڵا ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ میدیای‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: مه‌رسومی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆ  بریكاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و په‌روه‌رده‌ ده‌رچوه‌ و هه‌فته‌ی‌ داهاتو ده‌ستبه‌كارده‌بن. 
په‌یوه‌ست به‌ به‌ركه‌وته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ حكومه‌ت، ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند لێكتێگه‌یشتنی‌ گونجاو هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ به‌ركه‌وت و پۆسته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ گۆڕان له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. 
وتیشی‌: مامه‌ڵه‌ی‌ كارگێڕی‌ و یاسایی‌ بۆ 320 سزادراوی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ته‌واو بوه‌ و له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكدا له‌ كاره‌كانی‌ پێشویان ده‌ستبه‌كارده‌بنه‌وه‌.
ده‌ستبه‌كاربونی‌ ئه‌و دوو بریكاره‌ له‌ پشكی‌ گۆڕان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ یموكراتی‌ كوردستانه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


هەواڵی زیاتر