دانا عەبدولکەریم: لیژنەی باڵا بۆ ئەگەری دروستبونی قەیرانی دارایی پێکهێنراوە.
11/03/2020
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، یاسای چاکسازی رێنمایی تایبەتی بۆ دەرچووە، دەبێت هەر وەزارەتێک بەپێی تایبەتمەندی خۆی پێوەی پابەند بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆ کاریگەری لەسەر پرۆژە و خزمەتگوزاری وەزارەتەکان دەبێت.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بە ڕۆژنامەی هاولاتی ڕاگەیاندووە، موچە لەسێ سەرچاوەوە دابیندەکرێت، بەشێکی لە بەغداوە دێت و بەشێکی دیکەشی داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانە، بۆیە ئەگەر داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت کەم بکات کاریگەری لەسەر توانای دارایی حکومەتی هەرێم دەبێت، بەڵام ئەولەویەتی حکومەتی هەرێم ئەوەیە کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران نەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لیژنەی باڵا پێکهێنراوە بۆ پرسی قەیرانی دارایی ئەگەر دروست ببێت، لەو کاتەشدا ئەولەویەتی حکومەت ئەوە دەبێت قەیرانەکە کاریگەری لەسەر موچە جێنەهێڵێت.
لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیش، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتویەتی، رێنمایی تایبەتی بۆ دەرچوە کە دەبێت هەر وەزارەتە و بەپێی تایبەتمەندی خۆی پێوەی ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە پێوەی پابەند بێت، چونکە ئەوە شتێک نیە کەسێک یان وەزارەتێک بتوانێت کەمتەرخەمی تێدا بکات.