دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشێکی پڕۆگرامەکانی پۆلی (12) ڕەتدەکرێتەوە

11/03/2020

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمکردنەوەی بەشێکی پڕۆگرامەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەکات لە لێدوانێکدا بۆ میدیای گۆڕان وتی: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە و هیچ بڕیارێک نیە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا رۆژی (28)ی مانگ پشوی فەرمییە و دوای ئەوە وادەیە قسەیان دەبێت لەسەر شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی ئەزمونەکان.


هەواڵی زیاتر