پارێزگاری سلێمانی: هەر شوێنێک قەرەباڵغ بێت ناچار دەبین دایبخەین

12/03/2020

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند هاتوچۆی نێوان قەزا و ناحیەکان و گوندەکان راناگیرێت،بەڵام دەبێت زۆر کەمبکرێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە کە سەردانی گۆڕستانەکان لە رۆژانی هەینی قەدەغە بکرێت و رایگەیاند هەر شوێنێک قەرەباڵغی لێبیت ناچار دەبن دایبخەین.

پاریزگاری سلێمانی داواشی لە کەرتی تایبەت کرد, دەوامی کارمەندەکانیان کەمبکەنەوە و شوێنەکان بە دەرمانی پاکەرەوە پاکبکەنەوە.

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان کرد، هەفتەی جارێک بۆ دووجار و بۆ شتی زۆر پێویست نەبوو، نەچنە بازاڕ و کەمترین پاس و تەکسی بەکاربهێنن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی،وەک پارێزگای سلێمانی داوامان لە حکومەت کردوە بۆ مانگێک یان چەند مانگێک لە کرێی موڵكەکانی خۆی خۆشبێت و دواتریش داوا لە هاوڵاتیان و بازرگانان بکەین ئەوانیش کرێ کەمبکەنەوە،چونکە بازاڕ وەستاوە.


هەواڵی زیاتر