ئاوات شێخ جه‌ناب: ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه دێن مه‌فره‌زه‌یان له‌گه‌ڵه و تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابن
13/03/2020
ئەمڕۆ هەینی، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی باشماخی كرد بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وه‌زیری دارایی له گوته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی، به دڵنیاییه‌وه كۆرۆنا زیانی زۆری له ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوه، چونكه به‌شێكی گرنگی داهاتی كوردستان له ده‌روازه سنورییهكانهوهیه.
سه‌باره‌ت به هاتنی بار هه‌ڵگره‌كان له ئێرانه‌وه بۆ باشماخ گوتی، ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه دێن شۆفێره‌كانیان تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابن و تانكه‌ره‌كانیش ته‌عقیم ده‌كرێن، مه‌فره‌زه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وانه ده‌كرێت، ده‌برێن بۆ سلێمانی و له‌وێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سنوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ندێك سه‌رپێچی بچوك بچوك هه‌یه، ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رپێچییه‌كان به‌رده‌وامه ده‌روازه‌كه داده‌خه‌ین.
فۆتۆ/بڕیار نامیق