هاتوچۆی نێوان شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی رادەگیرێت

13/03/2020

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هاتوچۆی نێوان شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی رادەگیرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هاتوجۆی نێوان شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلیمانی رادەگیرێن.

وتیشی، هیچ قەیرانێکی خۆراک لە ئارادا نییە و لەو بارەیەوە دڵنیایی بە هاوڵاتیانی پارێگاکە دا.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش کرد، تەواوی هۆیەکانی گواستنەوە رادەگیرێن و داوای لە هاوڵاتیانیش کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارن ناچار نەبن قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن و تەواوی چیشتخانە و رێستۆرانەتەکانیش دادەخرێن.


هەواڵی زیاتر