ڕاگەێندراوێک لە ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.

14/03/2020



-بەڕێزان لیژنەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
-هاوڵاتیان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەڵەبجە.

ئێمە لە ئەنجومەنی مەکۆی هەڵەبجە لەم دۆخەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی تەواوی جیهان و ووڵاتەکەمانی گرتوەوتەوە، ئامادەی خۆمان دەرەبڕین بۆ هاوکاری کردنی تیم و لیژنەکانی ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە  ئیدارەی شار بۆ هەر هاوکاری و کارێک کە پێمان بسپێردرێ و لە تواناماندابێت .

هەروەها داوا لەهەموو  هاوڵاتیان و هەڵسوڕاوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین پابەندبن بەڕێنیمایە تەندروستیەکانە وە لەهەر کات و شوێنێکدا لیژنەکانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پێویستیان بە هەماهەنگی و هاوکاریتان هەبوو هاوکاربین، بۆ ئەوەی بەهەمومانەوە بتوانین ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم ڤایرۆسە بکەین و بتوانین پێکەوە ئەم دۆخە نەخوازراوە تێپەڕێنین.

ئەمەش ئەرکێکی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و ئایینی هەمووانە .

نزا ئەکەین ووڵات و هاوڵاتیانمان سەلامەت و تەندروستبن.

ئەنجومەنی قەزای  هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان.
١٤/٣/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر