رونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچەوە
14/03/2020
وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشکردنی موچە دوادەخرێت.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند: بەهۆی ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزیی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی راگەیەندرابو، کە لە رۆژی یەکشەممە (15/3/2020) دابەش بکرێت، لەو رێکەوتەدا ناتوانرێت دابەش بکرێت، دوادەخرێت بۆ رۆژانی دواتر، ئەوکاتەی بەرچاومان رون دەبێت لەبەرامبەر رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.