روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە

14/03/2020

بابەت: دابەشکردنی مووچە
بەداخەوە، ئەمرۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت؛ چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتووچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن؛ بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە لەلایەن هەندێک لایەن و بەرپرسی نابەرپرسەوە بۆ موزایەدەکردن، بەلاڕێدا براوە، بە جۆرێک کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکار بهێنن. لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە ژیانی مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەوە، دەبوایە هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن، بۆیە داوا لە لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرنە بەر کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵک دەکەن و ئاسایشی دەروونی هاوڵاتییانی کوردستان دەخەنە مەترسیەوە.
لە کۆتاییدا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەوە دوپاتدەکەینەوە کە ئەگەر رێکارەکانی رووبەڕوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبنە لەمپەر، ئەوا ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لە رۆژانی دواتردا دابەشدەکرێت.


هەواڵی زیاتر