هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئامادەی هەمو پشتیوانیەکی پارێزگای هەڵەبجەین
16/03/2020
لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا هەفاڵ ئەبوبەکر پارێبگای سلێمانی پەیامی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ خزمەتی پارێزگاکە ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان و ئیدارەی پارێزگاکە دەکات
دەقی پەیامەکەی
لە تێپەڕبوونی سی و دوو ساڵ بەسەر کارەساتی هەڵەبجەدا، ڕێزو وەفا بۆ شەهیدان و قوربانیی و بەرکەوتووانی چەکی کۆکوژی ڕژێمی لەناوچووی بەعس دەردەبڕین.
پێزانین و پشتیوانیی و ئامادەیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەر خزمەت و هەماهەنگیی و کارێکی هەوبەشی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو خەڵکی جوامێرو شکۆمەندو دانشی
هەڵەبجەو دەوروبەری دووپاتدەکەینەوە.
ئەرکی هەموومانە قۆناغی شکست و شۆکی نیشتمانیی و خەمی قوڵی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بگۆڕین بۆ ئیرادەی بەرزی هەستانەوەو بوژانەوەو ئاوەدانکردنەوە.
وەک خەڵک و پارێزگای سلێمانی و کۆی دامودەزگاکانی ئەم پارێزگایە بە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیەوە، وەک لە ڕابردوودا سەلماندوومانە، سازو ئامادەین بۆ هەر ئەرک و کارو پڕۆژەو خزمەتێک، کە شایستەی هەڵەبجەو سەروەرییەکانی هەڵەبجەو قوربانیەکانی هەڵەبجەو مێژووی زێڕین و ئێستای گەشی هەڵەبجە بێت.
زیندوێتی هەڵەبجە هێمای زیندوێتی کوردستان و مرۆڤایەتییە.
خودا پشت و پەناتان بێت.
هەڵەبجە هەر ئاوەدان بێت.