کوێستان محەمەد: بنکەی تەندروستی چاکسازیەکان 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدان

18/03/2020

ئەمڕۆ چورشەمە بەرواری 18-3-2020 کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستییەکان  لە چاکسازیەکاندا، سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد.
بەوتەی وەزیری کار؛  سەرجەم بەش و پێکهاتەی گرتوخانەکە بەسەرکراونەتەوە و لەم دۆخەدا کارمەندان بەڕۆحێتێکی بەرپرسیارانەوە لەئەرك و واجباتدان و بنکەی تەندروسی گرتوخانەکە ئامادەباشییەکی پێویستیان کردووە و 24 کاتژمێر لە ئەرکدان و بەندییەکان دەبین و پشکنینی پێویستیان بۆ ئەنجام دەدەن
دەشلێت: هەر شەش چاکسازیەکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) تائێستا هیچ حاڵەتێکی توش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا تۆمار نەکراوە.


هەواڵی زیاتر