د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێک ئاڕاستەی هونەرمەندان و کەناڵە میدیاییە تایبەتەکانی کوردستان دەکات

22/03/2020


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:هونەرمەندە بەهرەمەندە بەڕێزەکان
کەناڵە میدیاییە هەمەڕەنگ و هونەریی و تایبەتەکان
بەناوی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە، دەخوازین وەک هەمیشە بەشداریی و دەستپێشخەریی و ئامادەییەکی کاراو بەرچاوتان لە پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوونی زیاترو پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکاندا، هەبێت

پەیامێک بۆ هونەرمەندان و کەناڵە میدیاییە تایبەتەکانی کوردستان

هونەرمەندە بەهرەمەندە بەڕێزەکان
کەناڵە میدیاییە هەمەڕەنگ و هونەریی و تایبەتەکان
بەناوی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە، دەخوازین وەک هەمیشە بەشداریی و دەستپێشخەریی و ئامادەییەکی کاراو بەرچاوتان لە پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوونی زیاترو پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکاندا، هەبێت.
دڵنیاین توانستی بەهرەمەندانەو بەخششی داهێنەرانەتان نەخشی دیاری لەسەر بەرنامەی جیهانیی و نیشتمانیی و ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبێت.
بەشداریتان، بەشداریکردنە لە پاراستنی مرۆڤایەتیی و ڕەسەنایەتیی و بەها هونەرییە باڵاکان و، پاراستنی ژیان و شارستانیەت و گەردوندا.

شادو ئاسودە بن.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٢٢/ ٣/ ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر