کۆمپانیایەکی دەرمان لە سلێمانییەوە چارەسەر دابین دەکات

22/03/2020


مژدەی چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە پارێزگاری سلێمانییەوە


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیای پایۆنیر تایبەتی بە بەرهەمهێنانی دەرمان، هەمو تواناکانی خۆی خستوەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin).

جەخت دەکاتەوە کە؛ بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش.

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایدەگەینێت:  ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.

مژدەی چارەسەر

ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەمو جۆرەكانییەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عێراق.

ھاوكات كۆمپانیاكە هەمو تواناکانی خۆی خستوەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت.

ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوانە دەربڕی و سوپاسی کاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی کۆمپانیای پایۆنێری کرد.
هەمو هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە لەسەر هەمو ئاست و تەوەرەکان بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبونی تەواویی بەسەر ئەم پەتایەدا.

سوپاس بۆ دەستپێشخەرییەکانی پایۆنێر.
سوپاس بۆ پابەندبونی هاوڵاتیانی بەڕێز.
سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبونی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگاکان.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
22/3/2020


هەواڵی زیاتر