ئەوەی‌ لە تواناماندابێت بۆ هاوکاریکردنی‌ دەربەندیخان دەیکەین

24/03/2020

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ سەردانی‌ قەزای‌ دەربەندیخانی‌ کرد، پارێزگار رایگه‌یاند:"بۆ پشتیوانی‌ دەربەندیخان هاتووین و (10) هەزار ماسکمان هێناوه‌ بۆ قەزاکە. ئەوەی‌ لە تواناماندابێت بۆ هاوکاریکردنی‌ دەربەندیخان دەیکەین، هەوڵدەدەین پارەیەکی‌ دیاریکراو بۆ ئەو قەزایە خەرجبکرێت".

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختی‌ کردەوە، هەموو خەڵکی‌ دەربەندیخان دڵنیا دەکەینەوە کە پشتیوان و هاوکاریان دەبین. بارودۆخی‌ ئەو هاوڵاتییانەی‌ لە قەزای‌ دەربەندیخان توشی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بوون جێگیرە.







هەواڵی زیاتر