وەزیری دارایی: موزایەدە و یاریکردن بە هەستی خەڵک ڕابگرن

27/03/2020

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەر بڕیارێک لەبارەی موچە بڕین یان کەمکردنەوەی موچەوە بدرێت بڕیاری وەزارەتی دارایی نیە بەتەنها، بەڵکو بڕیاری حکومەت و ئەنجومەنی وەزیرانە، ئەرکی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەیە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند: لە دۆخێکی وەک ئێستادا کە دەردێکی کوشندە بەرۆکی گرتوین پێوستە یەکگرتوبین ، کۆرۆنا بە وتافکێشان چارە نابێت،ئەوەی من باسمکردوە لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاری لە موچە باسکردنی لێکەوتەکانی دۆخێکی واقیعیە، کە ئەویش دۆخی سەردەمی کۆرۆنایە کە گورزی گەورەی لە ئابوری وڵاتانی زلهێزیشداوە، بەڵام هەندێک وردە سیاسی یاری بە هەست و سۆزی خەڵک دەکەن، و دەرونی خەڵک ماندودەکەن بە چەواشەکاری و تەفسیری خراپ بۆ قسەکان دەکەن.
وتیشی: هەر بڕیارێک لەبارەی موچەبڕین یان کەمکردنەوەی موچەوە بدرێت بڕیاری وەزارەتی دارایی نیە بە تەنها، بەڵکو بڕیاری حکومەت و ئەنجومەنی وەزیرانە، ئەرکی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەیە، و ئەوە لایەنە سەرەکیەکانی حکومەتن بڕیار دەدەن لە بارەی داهاتەکان و چۆنێتی دابەشکرنی، بۆیە پێوستە یاریکردن بە هەستی خەڵک و موزایەدەی سیاسی وازلێبێنن، لە دۆخێکدا کە خەڵک ماندوە مەیانکەن بە قوربانی بەرژەوەندیە شەخسیەکانتان.


هەواڵی زیاتر