وەزیری ئاوەدانکردنەوە: موچەی فەرمانبەران دەستکاری ناکرێت

01/04/2020


وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم جەخت دەکاتەوە لەوەی کە موچەی فەرمانبەران دەستکاری ناکرێت و لەئێستادا کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی موچەیە.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا لەسەر پەسەندکردنی پەیڕەوی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

وتیشی: حکومەت دەستکاری موچە ناکات و لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی دابینکردنی موچەیە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەشکرد، کە حکومەت بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی خەرجی بەکاربردنی وەزارەتەکان و دامەزراوەکان بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدرێت بە موچەی فەرمانبەران.


هەواڵی زیاتر