لەبارەی پێکھێنانی حکومەتەوە

05/04/2020


د. دەرباز محەمەد

لەو کاتەوەی بەرێز زورفی راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی کابینه ، مشتومرێکی زۆر لە ماڵی شیعەدا دروست بوە، بەشە زۆرەکەی شیعە، بەتایبەت فراکسیۆنەکانی
فەتح «ھادی عامری» بەھەمو باڵەکانیەوە،
دەولەتی قانون، نوری مالیکی.
وەتەنیەی عەمار حەکیم،
عەقد ی فالح فەیاز ،
كه بە ھەمویانەوە «له نێوان ١١٠-١١٥ ئەندامیان ھەیە». بە راشکاوی دژی وەستانەوە، وتیان راسپاردنەکەی دەستوری نیە وبازدانە بەسەر کوتلەی گەورە و شەراکەت ولێکتێگەیشتنی لایەنەکان تێکدەدا.
لەبەرامبەردا، فراکسیۆنی سائیرون بێدەنگی بەواتای پشتیوانیان ھەڵبژاردوە، عبادی وبەشێک لە فراکسێونەکەی بەئاشکرا پشتیوانن. کە بەھەموی لە نێوان «٧٠-٧٥» ئەندامیان ھەیە.

لەیەکەم رۆژەوە، تا ئەمرۆ، پەیامی کورد وھەروھا پەیامی سوننەش ئەوەیە، نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بەبەشێک لەململانێی نێو ماڵی شیعە، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ وھەستیاری وەکو متمانەدان بەبەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات، بەتایبەتیتر لەکاتێکدا کە وڵات، سەرەڕای قەیرانە کۆەکانی، دوچاری چەندین قیرانی نوێ بوەتەوە.

بۆیە دانوستان وچونە وردەکاری لەم کاتەدا، وەک ئەوە وایە کورد رازی بوبێ، بەوەی ببێ بە تەرەف لە ململانێکە، لەکاتێکدا ستراتیجی کورد ئەوەیە نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.
کورد تا ئێستا چاوەڕوانی ماڵی شیعەیە، نەک خودی زورفی وپشتیوانەکانی، بێگومان نەلەگەڵ بەڕێز زوەفی ونە لەگەڵ ئەوانی دیکەش دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، بەڵام دانوستان نەکراوە و وابڕوا پێدەچێ دانوستان ھەر نەکرێ.


هەواڵی زیاتر