هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەرکەسێک بێ دەستکێش و دەمامک بچێتە دەرەوە، دەبێتە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا

06/04/2020


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند: ئەو (48) سەعاتەی رابردو گرنگ بو تا هه‌موان هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌، هیچ كه‌سێكیش بیر له ‌لادان و سه‌ركێشی و بێ باكی نه‌كاته‌وه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی خراپتر به‌رێت.

وتیشی :"وه‌ك پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی خۆپارێزی و تاكپارێزییان راگه‌یاندوه‌، كه‌ تاك هه‌م له‌ماڵ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ خۆی بپارێزێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی پاراستنی خۆی پاراستنی هه‌مو ژیان و جیهانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاك كه ‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدا بێت وه ده‌مامكی له‌ده‌مدا بێت په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان بكات و به‌ركه‌وته‌ی نه‌بێت و‌ شوێنه‌كانیش په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێنماییانه‌ بكه‌ن تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دۆخه‌ركه‌ به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ بڕوات".

پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە: هه‌ركه‌س دوای چل و هه‌شت سه‌عاته‌كه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ستكێش و ده‌مامكی نه‌به‌ستبو به‌ڕاستی ده‌بێت به‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌یری بكه‌ین، ده‌بێت سه‌رزه‌نشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و رێگای یاسایی بگرینه‌به‌ر دژی".

جەختیکردەوە کە؛ بڕیاری ته‌واویان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هەمو هاوڵاتییەک ماسك و ده‌سكێش به‌كاریبهێنێت، هاوڵاتیان ده‌توانن ده‌ستڕه‌نگینی خۆیان به‌كاربهێنن له‌ ماڵه‌كانی خۆیان دروستی بكه‌ن كارێكی گران نییه‌، مه‌رج نییه‌ ئه‌و ماسكه‌ پزیشكییه‌ بێت و له‌ ده‌رمانخانه‌ و ناو بازاڕدا بیكڕن، مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هاوڵاتی ده‌ست و ده‌مولوتی دابپۆشێت به‌هه‌ر پارچه‌ قوماشێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی نه‌بێت."

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: له‌دوای ئه‌م (48) سەعاتەوە‌ پێویسته‌ هه‌مو ئه‌و دوكان و شوێنانه‌ی پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن و پێش ئه‌و ماوەیە هه‌بون بكرێنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ رێنمایی نوێ كه‌ قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڵاویان دەکاتەوە.

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: داوامان كردوه‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌رجی دیاریكراو دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانیان نییه‌ و ئه‌م دۆخه‌ كاری زۆر لێكردون به‌هۆی وه‌ستانی كاری رۆژانه‌یانه‌وه‌، ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ خه‌رجیه‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلان دانان دیاری بكه‌ن كه‌ ئه‌ندازه‌ی پێداویستی مانگی خێزانێك چه‌نده".

وتیشی :" پێشنیازیشمان بۆ حكومه‌ت كردوه‌ كه‌ له ‌كرێی موڵكه‌كانی خۆی خۆش بێت و له‌باجی ده‌رامه‌ت بیانبورن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش داوا له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان بكه‌ین له‌ كرێی دو مانگ خۆش ببن بۆ ئه‌وه‌ی به ‌هه‌موان بتوانین روبه‌ڕوی ئه‌م دۆخه‌ ببینه‌وه‌ و‌ هه‌مو ئه‌و پێشنیازانه‌مان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكردوەته‌وه".


هەواڵی زیاتر