کەمال موسلیم: ئەو بڕە پارەیەى لەگەڵ بەشەخۆراکى مانگانە دەدرێت بە خێزانەکان دەبێت هەرێمیش بگرێتەوە
08/04/2020
وەزیرى بازرگانى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق وابڕیاره دابه‌شی بکات له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا، ده‌بێت هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە و بەدواداچونى بۆ دەکەن.
کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: سه‌ره‌ڕای ناردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه، له‌ئێستادا بازرگانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خۆراك و پێداویستی ده‌هێنن به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌مو كۆگاكانی هه‌رێم پڕه له‌خۆراك و ته‌نانه‌ت ئێستا بڕی خۆراك زۆر زیاتره و كێشه‌ی كه‌می كۆگا هه‌یه له‌چاو ئه‌و خۆراكه زۆره.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمەریکا، کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى هەرێمى کوردستان، دەڵێت: زۆر به‌دوری ده‌زانم سنورد دابخرێت به‌ڵام "خوانه‌كرده" ئه‌وه روبدات هه‌رێمی كوردستان به‌شی زیاتر له‌سێ مانگ خۆراكی عەمبار كراوی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبومه.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەى کە بڕیارە حکومەتى عێراق لەگەڵ بەشە خۆراکى مانگانەدا بەسەر خێزانەکاندا دابەشى بکات، کەمال موسلیم رایگەیاند: ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی "حاكمه"یه ده‌بێت ئێمه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به‌دواداچون بكه‌ین په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.