فەرەیدون عومەر: ئامانجی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگریە لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا نەک سزادانی شۆفێران

10/04/2020


بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ ئامانجی قەدەغەی هاتوچۆ رێگریکردن بوە لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا نەک سزادانی خەڵک، دەشڵێت: لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا نوێکردنەوەی هێڵکاریمان بۆ بەشێکی زۆر لە شەقامەکان کردوە.
عەمید فەریدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیای گۆڕانی راگەیاند؛ لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا لەرێگەی بەشی ئەندازەی هاتوچۆوە نوێکردنەوەی ‌هێڵکارییان بۆ بەشێکی زۆری شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری کردوە.
وتیشی: داواکارین لە هاوڵاتیان پابەندی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ بن و پشو درێژ بن بۆ ئەوەی بتوانن دۆخەکە تێپەڕێنین.
سەبارەت بە ئامانجی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رونیکردوە، کە ئامانجی ئەوان پاراستنی هاوڵاتیان و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، نەک سزادانی شۆفێران.


هەواڵی زیاتر