وەزیری کاری هەرێم: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین توندترین سزای یاسای ئەو کەسانە بدەن کە لەپشت ڕوداوە قێزەونەکەی پردێوەن

10/04/2020


وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت:
لەڕۆژانی ڕابردوو بابەتێکی قێزەون ناخی هەموو مرۆڤێکی ویژدان زیندووی هەژاند ئەویش بابەتی دەستدرێژی سێکسی بوو بۆسەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەشارەدێی پردێی سەر بەشاری کەرکوك لەلایەن ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دوور لەئاکارە پەسەندەکان دەکەین و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین توندترین سزای یاسای ئەوکەسانە بدەن کەلەپشت ئەم کارەوەن.
دەقی پەیامەکەی:
پەیامێك لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە
 
بۆ ڕای گشتی
لەڕۆژانی ڕابردوو بابەتێکی قێزەون ناخی هەموو مرۆڤێکی ویژدان زیندووی هەژاند ئەویش بابەتی دەستدرێژی سێکسی بوو بۆسەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەشارەدێی پردێی سەر بەشاری کەرکوك لەلایەن ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دوور لەئاکارە پەسەندەکان دەکەین و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین توندترین سزای یاسای ئەوکەسانە بدەن کەلەپشت ئەم کارەوەن، بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.

لەکۆتایدا، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو ئافرەتە بەڕێزەو  کەس و کاری دەردەبڕین و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراق لەخەت دەبین و خۆمان بە پارێزەری دەزانین.

کوێستان موحەمەد
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
۱٠ی نیسانی ۲٠۲٠


هەواڵی زیاتر