باڵیۆزخانەی بەنگلادیش لە بەغدا سوپاسی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات

16/04/2020


باڵیۆزخانەی بەنگلادیش لە بەغدا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات لەپای لە خۆگرتنی ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانی کارگوزاری بەنگلادیشی لە سنوری پارێزگاکە.
لە سوپاسنامەیەکدا کە باڵیۆزخانەی بەنگلادیش لە بەغدا لەرێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئاڕاستەی د.هەڤاڵ ئەبوبەر، پارێزگاری سلێمانی کردوە، تێیدا هاتوە "کە سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکەن بەتایبەت بە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانی کارگوزاری بەنگلادیشی لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دۆخێکی دژواردا کە تەواوی جیهان روبەڕوی بوەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".
هەروەها ستایشی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ئەوەش وەکو نیشانەیەکی گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردولا لە قەدەم دەدات.


هەواڵی زیاتر