وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم: نەوت رادەستی‌ بەغدا دەکەین

17/04/2020


وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین رۆژانە (250) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەین، بەمەرجی‌ ناردنی‌ سەرجەم شایستە داراییەکانی‌ هەرێم لەلایەن بەغداوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی‌ پێنج ساڵە عێراق هیچ بڕە پارەیەکی‌ موچەی‌ بۆ هەرێمی‌ کوردستان زیاد نەکردوە و تەنها موچەی‌ (682) هەزار موچەخۆر رەوانەی‌ هەرێم دەکات، لەکاتێکدا هەرێم زیاتر لە یەک ملیۆن و (200) هەزار موچەخۆری‌ هەیە.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە ئێوارەی‌ ئەمڕۆ دیجیتاڵ میدیای‌ (KNN) بڵاویدەکاتەوە، وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم دەڵێت: "بەمزوانە وەفدێکی‌ حکومەتی‌ هەرێم سەردانی‌ بەغدا دەکات و گفتوگۆ لەبارەی‌ هەموو پرسە گرنگەکانی‌ نێوان هەردولا دەکرێت".


هەواڵی زیاتر