عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتن

19/04/2020


ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی بەغدای کرد و لەسەر چەند بابەتێکی هاوبەش رێککەوتن.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتین بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت."

ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پێدانی کارەبا بە کەرکوک.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراقیش رایگەیاند، "هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەین لە بوارەکەنای نەوت و کارەبا."

باسی لەوەش کرد، تیمێک لە بوارەکانی نەوت و کارەبا رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دەربارەی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سامر غەزبان وتی، ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد دەکەن.


دوێنێ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند، وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەسەر دوو بابەت دەکەن، بابەتی بودجە و موچەی هەرێم و بابەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.


هەواڵی زیاتر