وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دوو بڕیاری دەرکرد
23/04/2020
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دوو بڕیاری دەرکرد یەکێک لەوانە بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەستە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، بڕیاردراوە، مامۆستایانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی.
هەروەها، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بریاردرا بە کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن.
دەقی ڕگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:
1- دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای ڕووبەروبونەوەی كۆرۆنا، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە كردنەوەی مەرزی سەیرانبەند.
2- مامۆستایانی گرێبەست كە هێشتا نەكرابون بە هەمیشەیی، بەهۆی كەم و كورتی لە بەڵگەنامەكانیان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری بە هەمیشەكردنیانی دەركرد.